سه‌رۆكی پاكسـتان په‌روێز موشـه‌ڕه‌ف وه‌ك سه‌رۆكێـكی سڤیل ده‌ستیكرد به گه‌ڕێـكی نوێی پـێنج سـاڵی سه‌رۆكایه‌تی وڵاته‌كه‌ی.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه به‌ڕێز موشـه‌ڕه‌ف سوێندی قانونی له كۆشـكی سه‌رۆكایه‌تی خوارد، وه ئه‌و هه‌نگاوه‌ی خۆی به به‌ردی بناغه‌ی بردنی پاكسـتان به‌ره‌و دیموكراسی ناوزه‌ندكرد. موشه‌ڕه‌ف به ڕۆژێـك پاش وازهێنانی له پـۆسـته‌كه‌ی وه‌ك سه‌رۆكی له‌شـكر و كۆتایی هێنانی به 46 سـاڵ له خزمه‌تی له‌شـكری سوێنده‌كه‌ی خوارد.
ڕێبه‌ری پاكسـتان له گوتاره‌كه‌یدا گوتی گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ردوو سه‌رۆك وه‌زیرانی پـێشـوو بێنه‌زیر بۆتۆ و نه‌واز شه‌ریف بۆ وڵات شتێـكی باش بووه بۆ ئاشـتبوونه‌وه‌ی سیاسی. به‌ڵام هه‌ردووكیان ئاماده‌ی ڕێوڕه‌سـمه‌كه نه‌بوون كه له ئیسلام ئاباد به‌ڕێوه‌چوو.
هه‌روه‌ها به‌ڕێز موشـه‌ڕه‌ف به‌ڵێنی خۆی بۆ سـازدانی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیـیه‌كان له 8 ی مانگی یه‌كدا دووباره كرده‌وه. گوتیشی هه‌رچـۆنێـك بێت هه‌ڵـبژاردنه‌كان له مانگی یه‌كدا ئه‌نجام ده‌درێت. به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه نه‌دا كه‌ی ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه كۆتایی به باری نائاسایی بهێنێت، ئه‌وه‌ی له 3 ی مانگی یازده‌وه له وڵاته‌كه‌دا ڕاگه‌یه‌ندراوه.
هاوكات ژماریه‌ك پارێزه‌ر و پـۆلیس له پـێـكدادانێـكدا له شـاری لاهوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌كه برینداربوون، كاتێـك پـۆلیس دار و تێڵای بۆ بڵاوه‌پـێـكردنی 200 پارێزه‌ر به‌كارهێنا كه ده‌یانویست له دژی حوكمی به‌ڕێز موشـه‌ڕه‌ف ڕێـپـێوان سـازبكه‌ن.
بڕیاره هه‌ر ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه سه‌رۆك موشـه‌ڕه‌ف گوتارێـكی نیشـتیمانی پـێشـكه‌ش بكات.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه په‌یامنێری به‌شی ئینگلیزی ده‌نگی ئه‌مریكا ئه‌یاز گول له ئیسلام ئاباده‌وه ڕاپـۆرتێـكی ناردووه و هاوكارانمان موعته‌به‌ر شیروانی و سمكۆ عه‌زیز وه‌ریانگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.