Accessibility links

گه‌نجانی ئێزیدی له‌ تاو تێرۆریسـتان زێدی خۆیان به‌جێده‌هێـڵن


پاش ئه‌و زنجیره‌ هێرشه‌ دڕندانه‌یه‌ی له‌ 14 ی مانگی هه‌شتی ئه‌مسـاڵدا كرانه‌ سه‌ر ناوچه‌ی شـنگال و تیایدا نزیكه‌ی 400 كه‌س كوژران و پـتر له‌ 500 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، ئێسـتا گه‌نجه‌كانی ئێزیدی زێدی خۆیان به‌جێده‌هێڵن و ڕێ ئه‌م وڵات و ئه‌و وڵات ده‌گرن تا بگه‌نه‌ شوێـنێـك كه‌ تیایدا ژیانی مرۆڤ نرخی هه‌بێت و مافه‌كانی پارێزراوبێت.

به‌م دوایـیانه‌ پاسه‌وانانی یۆنان سه‌رنشینانی كشتیـیه‌كیان ڕزگاركرد كه‌ زۆربه‌یان خه‌ڵكی شه‌نگال و هه‌روه‌ها ئێزدیـیه‌كانی ناوچه‌كانی دیكه‌ی باكوری عێراق بوون.

هاوكارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ گفتوگۆی له‌گه‌ڵ عیسـا دینایی كردووه‌ كه‌ یه‌كێـك بووه‌ له‌و ئێزدیـیانه‌ی له‌و كشتیـیه‌دا ڕزگاركراوه‌.

عیسـا دینایی ده‌ڵێت ناوچه‌كه‌ی ئێمه‌ شنگال بێ سه‌روبه‌ره‌ و كه‌س خۆی تێ ناگه‌یه‌نێت و ده‌ترسین هێرشی دیكه‌ی له‌و جۆره‌ له‌ ناوچه‌كه‌ماندا دووباره‌ بـبێته‌وه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 5 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG