مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی سه‌رۆكی ئێران ده‌ڵێت ئه‌و كۆنفرانسه‌ی كه ڕۆژی سێشه‌ممه له لایه‌ن ئه‌مریكاوه بۆ ئاشـتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕێـكخرابوو شـكستی هێناوه، وه
ئیسرائیلیش به‌ره‌و ڕووخان ده‌ڕوات.
ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی ئێران له زاری ئه‌حمه‌دی نه‌ژاده‌وه بڵاویان كرده‌وه كاتێـك ڕۆژی چوارشه‌ممه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌یدا له تاران گوتوویه‌تی ئیسرائیل هه‌ر ده‌ڕووخێت چونكه به په‌لاماردان و چه‌وساندنه‌وه و تاوان دروستبووه.
سه‌رۆكی ئێران ده‌ڵێت ته‌نها ڕێـگایه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكی ده‌یان سـاڵه‌ی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستیـنیـیه‌كان هه‌بێت ئه‌وه‌یه ڕێـگه بدرێت به فه‌له‌سـتینیـیه‌كان و له نێوانیاندا گروپی حه‌ماسی چه‌كدار ڕایان له هه‌ر ڕێـكـكه‌وتنێـكدا هه‌بێت كه ده‌كرێت.
شـایانی باسه سـاڵی 2005 ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ڕه‌خنه‌یه‌كی زۆری لێـگیرا كاتێـك كه گوتبووی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی جیهان نامێنێت.
ئێران بۆ كۆنفرانسه‌كه‌ی ئاشتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ئه‌ناپڵس بانگهێشت نه‌كرا، به‌ڵام هه‌ره هاوپه‌یمانه نزیـكه‌كه‌ی كه سوریایه له‌وێ ئاماده بوو.