سه‌رۆكی پاكسـتان په‌روێز موشـه‌ڕه‌ف وه‌ك سه‌رۆكی له‌شـكری وڵاته‌كه‌ی ده‌ستی له‌كاركێشـایه‌وه، به‌وه‌ش كۆتایی به 8 سـاڵ له حوكمڕانی له‌شـكری هێنا.
به‌ڕێز موشـه‌ڕه‌ف ڕۆژی چوارشه‌ممه له ڕێوڕه‌سـمێـكی فه‌رمیدا له فه‌رمانده‌ی گشتی له‌شـكر له ڕاوه‌ڵپـندی وازی له پـۆسته‌كه‌ی هێنا و فه‌رمانده‌یه‌تی له‌شكری دایه ده‌ست جێـگره‌كه‌ی ژه‌نه‌ڕاڵ ئه‌شـفاق كه‌یانی.
له گوتاره ماڵئاوایـیه‌كه‌یدا سه‌رۆك موشـه‌ڕه‌ف گوتی ئه‌و شـانازی ده‌كات به‌وه‌ی فه‌رمانده‌ی له‌شـكری بووه و هه‌روه‌ها 46 سـاڵی له خزمه‌تی سه‌ربازیدا به‌سه‌ر بردووه.
به‌ڕێز موشـه‌ڕه‌ف له پاش كوده‌تاكه‌ی 1999 وه وه‌ك سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی كاری كردووه و له هه‌مان كاتیشـدا سه‌رۆكایه‌تی له‌شـكریشی له ده‌ستدا بووه.
هه‌رچه‌نده په‌روێز موشـه‌ڕه‌ف په‌یوه‌ندیـیه‌كانی خۆی به له‌شـكره‌وه ده‌بڕی، به‌ڵام به‌پـێی قانونی باری نائاسایی كه له 3 ی مانگی یازده‌وه له وڵاته‌كه‌دا ڕاگه‌یه‌ندراوه هێشـتا ده‌سه‌ڵاتی ته‌واو به ده‌ست خۆیه‌تی.
سه‌رۆك وه‌زیری پـێشـووی پاكسـتان بێنه‌زیر بۆتۆ خۆشـحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر به وازهێنای موشـه‌ڕه‌ف له له‌شـكر.
شـایانی باسه ده‌ست له‌كاركێشـانه‌وه‌ی موشـه‌ڕه‌ف له پـۆستی سه‌رۆكایه‌تی له‌شـكر داوایه‌كی سه‌ره‌كی هه‌موو پارته‌كانی ئۆپـۆزیسـێۆن بووه، ئه‌وانه‌ی هێشـتا مشت‌ومڕ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایا به‌شـداری له هه‌ڵـبژاردنه په‌رله‌مانیـیه‌كه‌ی 8 ی مانگی یه‌كدا بكه‌ن یان نا.
بڕیاره ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه به‌ڕێز موشـه‌ڕه‌ف گوتارێـكی ته‌له‌فیزیۆنی پـێشـكه‌ش بكات. كاربه‌ده‌سـتانی باڵای پاكسـتان ده‌ڵێن ڕه‌نگه له‌و گۆتاره‌دا واده‌یه‌ك بۆ كۆتایی هێنان به باری نائاسایی له وڵاته‌كه‌دا ڕابگه‌یه‌نێت.
ئێسـتا ژه‌نه‌ڕاڵ ئه‌شفاق كه‌یانی فه‌رمانده‌یه‌تی زیاتر له 500 هه‌زار سه‌ربازی گرتۆته ده‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌و یه‌كانه‌ی به‌رپـرسـن له پاراستنی جبه‌خانه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی پاكستان.