ڕۆژی سێشه‌ممه خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی زیاتر له ناوچه فه‌له‌سـتیـنیـیه‌كاندا سـازكرا له دژی كۆنفرانسه ئاشتیـیه‌كه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه ئێستا له شـاری ئه‌ناپڵسی سـتانی مه‌ریلاند به‌ڕێوه‌ده‌چێت. په‌یامنێری به‌شی ئینگلیزی ده‌نگی ئه‌مریكا جێم تێپـڵ له شـاری ئۆرشه‌لیمه‌وه ڕاپـۆرتێـكی ناردووه و تیایدا ده‌ڵێت له كه‌ناری ڕۆژئاوا پـۆلیسی
فه‌له‌ستینی بڵاوه‌ی به خۆپـیشـانده‌ران كردووه.
هاوكارمان ناسكه زاده درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌كه‌ی وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی.
به ده‌یان هه‌زار كه‌س له كه‌رتی غه‌ززه كۆبوونه‌وه بۆ به‌شـداریكردن له ڕێـپـێوانێـكی ڕێـكخراو له دژی كۆنفرانسه ئاشـتیـیه‌كه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه له شـاری ئه‌ناپڵس. ڕێـپـێوانه‌كه له لایه‌ن چه‌كدارانی حه‌ماسه‌وه ڕێـكخرابوو كه بۆ كۆنفرانسه‌كه بانگ نه‌كرابوون چونكه دان به وڵاتی ئیسـرائیلدا نانێن و واز له توندوتیژی ناهێنن.
بۆ چه‌ند ڕۆژێـكه حه‌ماس خۆپـیشـاندانی ڕۆژانه دژی كۆنفرانسه ئاشـتیـیه‌كه سـازده‌كات.
ئیسماعیل هه‌نیـیه ڕابه‌ری حه‌ماس ڕۆژی سێشه‌ممه قسه‌ی كرد و داوای له وڵاتانی عه‌ره‌بی كرد كار بكه‌ن له‌سه‌ر لابردنی وه‌ك خۆی ناوی لێ ده‌نێت ئابڵوقه له‌سه‌ر غه‌ززه.
ئیسماعیل هه‌نیـیه ده‌ڵێت وڵاتانی عه‌ره‌بی نابێت بـبنه به‌شـێـك له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی لوتكه‌یی وه‌ك خۆی ده‌ڵێت هیچی بۆ فه‌له‌ستینیـیه‌كان تـێـدا نیـیه.
ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی عه‌ره‌بیش به‌شـداری كۆنفرانسه‌كه ده‌كه‌ن، له ناویاندا شـانشینی عه‌ره‌بسـتانی سعودی و سوریا كه دوو وڵاتن دانیان به ئیسرائیل‌دا نه‌ناوه.
هه‌رچی خۆپـیشـاندانه‌كه‌ی حه‌ماسی ڕۆژی سێشه‌ممه له غه‌ززه زیاتر ئاشـتیـیانه بوو به پـێـچه‌وانه‌ی خۆپـیشـاندانه بچووكه‌كانی كه‌ناری ڕۆژئاوا كه پـۆلیس به‌ربڵاوی پـێـكردبوون.
ده‌یان هه‌زار كه‌س له غه‌ززه له دژی كۆنفرانسی ئاشتی خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی سـازده‌ده‌ن
- Jim Teeple