له میانه‌ی دانیشـتنی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی په‌رله‌مانی عێراقدا گفتوگۆ كرا سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی دواكه‌وتنی جێبه‌جێـكردنی حوكمی دادگا به‌سه‌ر سێ تاوانباری سه‌ره‌كی
شـاڵاوه‌كانی ئه‌نفالدا.
له‌و باره‌یه‌وه هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ پـشـتیوان ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق سـازكردووه.
پـشـتیوان ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت ئێمه وه‌كو هاوپه‌یمانی كوردسـتان داوامان كردووه ئه‌و مه‌سه‌له‌یه یه‌كاڵا بكرێته‌وه. ده‌شڵێت كێشه‌ی ئه‌نفال كێشه‌یه‌كی ئاسان نیـیه و په‌یوه‌ندی به چاره‌نووسی میلـله‌تێـكه‌وه هه‌یه وله‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا كێشـه‌یه‌كی ئینسـانیـیه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 5 خوله‌كه.