Accessibility links

سه‌رۆك بوش سه‌باره‌ت به‌ شـیانی ئاشتی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گه‌شبینه‌


له‌ په‌راوێزی میواندارێتی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ كۆنگره‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ ئاشتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، سه‌رۆك بوش گوتی ئه‌و سه‌باره‌ت به‌ شیانی ئاشـتی له‌ نێوان ئیسرائیلی و فه‌له‌سـتینیـیه‌كاندا گه‌شـبینه‌.

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ سه‌رۆك بوش ئه‌م تێـبینی‌یه‌ی دا له‌ میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیل ئێهود ئۆڵمه‌رت له‌ كۆشـكی سـپـی. دواتر سه‌رۆك بوش له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فه‌له‌ستینیـیه‌كان مه‌حمود عه‌باس كۆبۆوه‌.

به‌ڕێز ئۆڵمه‌رت گوتی ئه‌و هیواداره‌ پـرۆسه‌یه‌كی ڕژدی دانوسـتاندن له‌ نێوان ئیسرائیلی و فه‌له‌ستیـنیـیه‌كاندا ده‌سـتـپـێـبكات.

به‌ڕێز عه‌باسیش به‌ په‌یامنێرانی گوت فه‌له‌ستیـنیـیه‌كان ئومێدێـكی زۆریان هه‌یه‌ كه‌وا له‌م كۆنگره‌یه‌ ئه‌و دانوستاندنانه‌ بكه‌وێته‌وه‌ كه‌ ده‌بێته‌ مایه‌ی گه‌یشتن به‌ ڕێـكـكه‌وتنـنامه‌یه‌كی ئاشـتی له‌گه‌ڵ ئیسرائیلدا.

شـانی باسه‌ ئه‌م كۆنگره‌یه‌ی بڕیاره‌ ڕۆژی سـێشه‌ممه‌ له‌ ئه‌ناپڵسی سـتانی مه‌ریلاند ده‌ستپـێـبكات ده‌بێته‌ یه‌كه‌م جار له‌ ماوه‌ی زیاتر له‌ 10 سـاڵدا كه‌ ئیسرائیلیـیه‌كان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی 16 وڵاتی عه‌ره‌بدا و هه‌روه‌هاش كۆمكاری عه‌ره‌بدا له‌سه‌ر مێزێـك دابنیشن. له‌و وڵاته‌ عه‌ربیـیانه‌ی به‌شـداری له‌م كۆنگره‌یه‌دا ده‌كه‌ن شـانشینی عه‌ره‌بسـتانی سعودی و سوریایه‌ كه‌ هیچیان به‌ فه‌رمی دانیان به‌ ئیسرائیلدا نه‌ناوه‌.

سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته‌ په‌یامنێری به‌شی ئینگلیزی ده‌نگی ئه‌مریكا پاوڵا ۆڵفسن له‌ كۆشـكی سـپـیـیه‌وه‌ ڕاپـۆرتێـكی ناردووه‌ و هاوكارانمان به‌ڵێن سـاڵح و ئه‌حمه‌د بارزانی وه‌ریانگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر زمانی كوردی و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 4 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG