سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردسـتان نێچیرڤان بارزانی ده‌ڵێت حسێن شه‌هرستانی
وه‌زیری نه‌وتی عێراق ناتوانێت یه‌ك گرێبه‌سـتی نه‌وت ههڵبوهشـێـنێتهوه و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هیچ به‌هایه‌ك بۆ لـێـدوانهكانی دانانێت. ده‌شڵێت ئه‌و گرێبه‌ستانه ده‌چنه قۆناغی جێبه‌جێـكردنه‌وه و گریبه‌ستی دیكه‌ش له پاشه ڕۆژدا مۆرده‌كرێن. به‌ڕێز بارزانی گوتیشی ئه‌م گرێبهسـتانه له چوارچێوی ده‌ستوری عێراقدا مۆركراون و داهاته‌كانیشی بۆ هه‌موو گه‌لی عێراقه.
عومه‌ر فه‌رهادی په‌یامنێری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له شـاری هه‌ولێره‌وه ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ئاماده‌كردووه، وه ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 4 خوله‌كه.