پـۆلیسی ڕوسـیا 100 بزاڤكاری سـیاسی و ئه‌ندامی ئۆپـۆزیسـیۆنیان له سـانت
پـیته‌رسبێرگ ده‌سـتگیركرد كاتێـك له دژی سه‌رۆك ڤلادیمیر پـوتن سه‌رگه‌رمی ڕێـپـێوان بوون.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه پـۆلیسی دژه ئاژاوه به مه‌به‌ستی ڕاگرتنی خۆپـیشـانده‌ران له ڕێـپـێوانه‌كه‌یان به‌ره‌و ناو جه‌رگه‌ی دووهه‌مین شـاری ڕوسـیا دار و تێڵایان به‌كارهێنا.
بۆریس نێمتسۆڤ، ڕێبه‌ری پارتی یه‌كێتی هێزه‌كانی ڕاست كه ڕه‌نگه خۆی بۆ هه‌ڵـبژاردنه‌كانی داهاتووی ڕوسیا كاندید بكات، ئه‌ویش ڕاپـێـچی به‌ندیخانه كرا.
خۆپـیشـانده‌ران، كه گوڵی سـپـیـیان هه‌ڵـگرتبوو، سه‌ره‌ڕای قه‌ده‌غه‌كردنی حكومه‌ت ده‌سـتیان به ڕێـپـێوان كرد به‌ره‌و ناو جه‌رگه‌ی شـاره‌كه‌دا. ژماره‌یه‌كیان به‌یداخی نیشتمانی پارتی قه‌ده‌غه‌كراوی به‌لشـیڤـیـیان به‌رزكردبۆوه. ڕێـپـێوانه‌كه له لایه‌ن هاوبه‌ندێـكی تری ڕوسـیاوه ڕێـكخرابوو، كه بـزوتنه‌وه‌یه‌كی فراوانه له نه‌یارانی كرێملن، ئه‌وانه‌ی سه‌رۆك ڤلادیمیر پـوتن به وه‌رگرتنی هه‌ڵوێستی توند له دژی ئازادیـیه‌كان تاوانبار ده‌كه‌ن.
ئه‌م ده‌سـتگیركردنانه‌ش پاش ڕۆژێـك هات له‌وه‌ی هێزه‌كانی پـۆلیس له مۆسـكۆ ڕێبه‌ری ئۆپـۆزیسـیۆن گاری كاسپارۆڤ و ژماره‌یه‌كی تری خۆپـیشـانده‌رانیان ده‌ستگیركرد.