Accessibility links

نه‌واز شه‌ریف ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ پاكسـتان


سه‌رۆك وه‌زیری پـێشـووی پاكسـتان نه‌واز شه‌ریف پاش 7 سـاڵ له‌ دووره‌ وڵات ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ له‌ عه‌ره‌بسـتانی سـعودیـیه‌وه‌ گه‌یشته‌وه‌ لاهور، به‌وه‌ش ده‌بێـته‌ دواهه‌مین كه‌سـایه‌تی ئۆپـۆزیسـیۆن بگه‌ڕێته‌وه‌ وڵاته‌كه‌ پـێش ئه‌و هه‌ڵـبژاردنانه‌ی كه‌ بڕیاره‌ سـاڵی داهاتوو سـازبكرێت.

لایه‌نگرانی ئۆپـۆزیسـیۆن ده‌ڵێن هه‌ر زوو پـۆلیسی پاكسـتانی به‌ چوارده‌وری هه‌زاران له‌ پـشـتیوانكه‌رانی نه‌واز شه‌ریفدا بڵاوبوونه‌وه‌ تا ڕێـگه‌یان لێ بگرن له‌وه‌ی كۆبـبنه‌وه‌ بۆ پـێشـوازیـكردن لێی. ئیحسان ئیقبالی ده‌مڕاستی پارته‌كه‌ی نه‌واز شه‌ریف (پارتی كۆمكاری موسڵمان) ده‌ڵێت هه‌روه‌ها هێزه‌كانی پـۆلیس له‌ سه‌رانسه‌ری شـاره‌كه‌ ده‌سـتیان كردووه‌ به‌ دانانی به‌ربه‌ست.

كاربه‌ده‌سـتانی حكومی ده‌ڵـێن ئه‌وان ڕێـگه‌ به‌ به‌ڕێز شه‌ریف ده‌ده‌ن له‌ پاكسـتان بمێـنێته‌وه‌.

ئه‌م بڕیاره‌ پاش ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ هات كه‌ هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌ عه‌ره‌بسـتانی سعودی له‌ نێوان ژه‌نه‌ڕاڵ موشـه‌ڕه‌ف و شـا عه‌بدوڵـڵای سعودیـیه‌ ئه‌نجامدرا.

پارتی به‌ڕێز شه‌ریف یه‌كێـكه‌ له‌و لایه‌نانه‌ی ئۆپـۆزیسـیۆن كه‌ بڕیاریان داوه‌ تا ژه‌نه‌ڕاڵ موشـه‌ڕه‌ف كۆتایی به‌ باری نائاسایی نه‌هێنێت ئه‌وان به‌شـداری له‌ هه‌ڵـبژاردنه‌ گشـتیـیه‌كانی مانگی یه‌كدا نه‌كه‌ن.

XS
SM
MD
LG