ده‌نگدانی سه‌رۆكایه‌تی له لوبنان بۆ ڕۆژی 30 ی مانگی یازده دواخرا. پـێشـتر بڕیار وابوو ئه‌م ده‌نگدانه ڕۆژی هه‌ینی ئه‌نجام بدرایه به‌ڵام به‌هۆی ڕێـكـنه‌كه‌وتنی لایه‌نه
سـیاسـیـیه‌كانی ئه‌و وڵاته له‌سه‌ر یه‌ك كاندید هه‌ڵـبژاردنه‌كه دواخرا.
له‌وانه‌شه لوبنان به‌م شـێوه‌یه دووچاری قه‌یرانێـكی سـیاسی بـبێته‌وه پاش ئه‌وه‌ی خولی سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك ئه‌میل له‌حودی سه‌ر به سوریا له نیوه شه‌وی هه‌ینیدا كۆتایی پـێدێت.
ئه‌گه‌ر هاتوو سـیاسه‌تمه‌دارانی لوبنان شـكست بهێنن له هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆكێـكی نوێ بۆ وڵاته‌كه‌یان ئه‌وا ڕه‌نگه بـبێته مایه‌ی نه‌بوونی حكومه‌تێـكی ده‌سه‌ڵاتدار و یان بوونی دوو حكومه‌تی ڕكابه‌ر كه شه‌ڕ له‌سه‌ر كۆنتڕۆڵـكردنی وڵاته‌كه‌دا بكه‌ن. وه‌ك ئه‌وه‌ی له شه‌ڕی ناوخۆی لوبناندا له نێوان سـاڵانی 1975 تا 1990 دا ڕوویدا.
شـایانی باسه په‌رله‌مانی لوبنان بۆ پـێـنجهه‌مین جاره كۆبوونه‌وه‌كانی هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆك دواده‌خات تاوه‌كو بوار بده‌ن به هاوپه‌یمانێتی ده‌سه‌ڵاتداری سه‌ر به ڕۆژئاوا و هه‌روه‌ها ئۆپـۆزیسـیۆنی سه‌ر به سوریا كه حزبوڵـڵا ڕابه‌رایه‌تیـیان ده‌كات، ڕێـك بكه‌ون له‌سه‌ر یه‌ك كاندید.