ژماره‌یه‌ك له ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی و عه‌ره‌بی بڵاویان كردۆته‌وه گوایه هه‌وڵی كوشـتنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردسـتان مه‌سـعود بارزانی دراوه.
بۆ زانینی ڕاستیـیه‌كان هاوكارمان به‌ڵـێـن سـاڵح گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ دكتۆر فوئاد حسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردسـتان سـازكردووه.
دكتۆر فوئاد ده‌ڵێت ئه‌م هه‌واڵه ئه‌صڵ و ئه‌سـاسی نیـیه و ته‌ندروستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان زۆر باشه. دكتۆر فوئاد ده‌شڵێت له ڕاستیدا چه‌ند ڕۆژێـكه سه‌رۆكی هه‌رێم له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته و پـێشـتر ئه‌و پلانه‌ی هه‌بووه ئه‌م سه‌ردانه بكات.
هه‌ر له‌و گفتوگۆیه‌دا دكتۆر فوئاد باس له دوایـین هه‌وڵه‌كان ده‌كات بۆ ڕێـگه‌گرتن له ئه‌گه‌ری له‌شـكركێشی توركیا بۆ ناو خاكی هه‌رێمی كوردسـتان.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 5 خوله‌كه.