ڕێبه‌رانی ئۆپـۆزیسـیۆنی پاكسـتان ده‌ڵێن سه‌رۆك وه‌زیری پـێشـوو نه‌واز شه‌ریف، ئه‌وه‌ی بۆ وڵاتی عه‌ره‌بسـتانی سعودی دوورخراوه‌ته‌وه، بڕیاری داوه له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێـكی تردا بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵات.
ئیحسان ئیقبالی ده‌مڕاستی پارته‌كه‌ی نه‌واز شه‌ریف (پارتی كۆمكاری موسڵمان) ده‌ڵێت ڕوون نیـیه ئایا سه‌رۆك وه‌زیری پـێشـوو پـێش ڕۆژی دووشه‌ممه ده‌گه‌ڕێته‌وه یان نا، ئه‌و ڕۆژه‌ی دووا مۆڵه‌ته بۆ خۆ تۆماركردن بۆ به‌شـداریكردن له هه‌ڵـبژاردنه په‌رله‌مانیـیه‌كه‌ی مانگی یه‌كدا. گوتیشی به‌ڕێز نه‌واز شه‌ریف ڕۆژی هه‌ینی بۆ ماڵئاوایـیـكردن له‌گه‌ڵ شـا عه‌بدوڵـڵای سعودیـیه‌دا كۆبۆته‌وه.
شـایانی باسه نه‌واز شه‌ریف به ئاشـكرا ڕه‌خنه‌ی له سه‌رۆك په‌روێز موشه‌ڕه‌ف گرتووه له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاری باری نائاسـایـیه‌ی له پاكسـتاندا ڕایگه‌یاندووه، وه داوای له پاكسـتانیـیه‌كان كردووه له دژی سه‌رۆك موشه‌ڕه‌ف ڕاپه‌ڕن.
جێی ئاماژه پـێـكردنه ژه‌نه‌ڕاڵ موشه‌ڕه‌ف له 1999 وه و له كوده‌تایه‌كی له‌شـكریدا نه‌واز شه‌ریفی له پـۆستی سه‌رۆك وه‌زیری لابرد. پاشـان دادگا حوكمی هه‌تاهه‌تایی بۆ نه‌واز شه‌ریف بڕیـیه‌وه، به‌ڵام ژه‌نه‌ڕاڵ موشـه‌ڕه‌ف ڕێی پـێـدا له دووره وڵات بژی به مه‌رجێـك په‌یمان بدات تا 10 سـاڵ نه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پاكسـتان.
هه‌ر ڕۆژی هه‌ینی دادگای باڵای پاكسـتان-- ئه‌وه‌ی دادوه‌ره‌كانی له لایه‌ن په‌روێز موشـه‌ڕه‌فه‌وه ده‌سـتنیشـان كراون-- بڕیاری دا ئه‌و ڕاگرتنی كاركردن به ده‌سـتوره و باری نائاسـایـیه‌ی له وڵاته‌كه‌دا ڕاگه‌یه‌ندراوه كارێـكی قانونی بووه.