ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی ده‌ڵێن چه‌كدارانی گومان لـێـكراوی قاعیده ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه به لایه‌نی كه‌م 10 پـۆلیسی هێزی گه‌ڕۆكی عێراقی سوننه‌یان له باشوری به‌غدای پایته‌خت
كوشـتووه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ند ماشـێـنێـكی له‌شـكری عێراقیدا گرت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌كاریان هێنا.
له‌و باره‌یه‌وه لـێـپـرسـراوانی عێراقی ده‌ڵێن میلیشـیاكانی قاعیده ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له ناوچه‌ی هۆڕ ڕه‌جه‌ب دوای كوشتنی 2 سه‌رباز و ڕفاندنی ئۆتۆمبیله‌كانیان په‌له‌ماری ئه‌و هێزه گه‌ڕۆكه‌ی پـۆلیسـیان دا و هێزه‌كه سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی به ئاگاهاتنه‌وه‌ی سوننه‌یه ئه‌وانه‌ی له دژی چه‌كدارانی قاعیده له عێراق ده‌جه‌نگن.
هه‌ر له عێراق و له شه‌ڕ و پـێـكدادانی جیادا هێزه‌كانی ئاسایشی عێراقی ده‌ڵێن 19 چه‌كداری سه‌ر به تۆڕی ئه‌لقاعیده‌یان له شـاری به‌عقوبه‌ی باكوری به‌غدا كوشـتووه.
هاوكات له پـێشـهاته‌یه‌كی دیكه‌دا ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز ده‌ڵێت كاربه‌ده‌ستانی باڵای له‌شـكری ئه‌مریكایی ده‌ڵێن شـانشینی سعودی و لیبیا سه‌رچاوه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ن كه پـتر له نیوه‌ی جه‌نگاوه‌رانی ده‌ره‌كی ئه‌وانه‌ی له ماوه‌ی سـاڵی ڕابردوودا هاتبوون بۆ شه‌ڕكردن له عێراق پـێـكده‌هێنن.
ڕۆژنامه‌ی ناوبراو كه ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ئه‌م هه‌واڵه‌ی بڵاوكردۆته‌وه ده‌شڵێت ئه‌م ئامارانه زیاتر له‌و به‌ڵـگه‌نامه و دیسـكی كۆمپـیوته‌ریـیانه وه‌رگیراون ئه‌وانه‌ی له میانه‌ی هه‌ڵمه‌تێـكی هێزه‌كانی ئه‌مریكایی له نزیـك سـنووری سوریا له مانگی 9 ی ڕابردوودا ده‌سـتیان به‌سه‌ردا گرتبوو.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه شـانشینی سعودی له سه‌دا 41 ی شه‌ڕكه‌رانی ده‌ره‌كی له عێراقدا پـێـكده‌هێنن و هاوكات لیبیا له سه‌دا 18 ی ئه‌و چه‌كدارانه پـێـكده‌هێنن.