Accessibility links

جــه‌ژنی ســـوپاســگـوزاری


له‌ چوارهه‌مین ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ی مانگی یانزه‌دا ئاهه‌نگی جه‌ژنی سـوپاسـگوزاری له‌ وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا ده‌گێڕدرێت. ئه‌مریكا له‌ لایه‌ن ئه‌و خه‌ڵـكانه‌ی له‌ سه‌ركوتكردنی ئاینی هه‌ڵـهاتن و له‌ هه‌نگاوێـكی گرنگدا دامه‌زرێنرا. ئه‌و خه‌ڵـكانه‌ به‌ دوای دۆزینه‌وه‌ی په‌ناگه‌یه‌كدا ده‌گه‌ڕان كه‌ بـتوانن بیروباوه‌ڕی ئاینی خۆیانی تێدا په‌یڕه‌وی بكه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌ ده‌ستـتێوه‌ردان و تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ بترسن.

ئازادی ئاینی و ئازادی هه‌وڵدان و خودا په‌رستی به‌ گوێره‌ی ویژدانی خودی كه‌سه‌كه‌ له‌ لایه‌ن زۆربه‌ی ئه‌مریكایـیه‌كانه‌وه‌ به‌ هه‌ره‌ به‌هاترین مافه‌كانی مرۆڤ داده‌نرێت. حه‌ز و گوڕی ئه‌مریكایـیه‌كان بۆ پاراسـتن و پـشتگیریـكردنی ئه‌م ئازادیـیه‌ له‌ ناخی مێژووی ئه‌مریكاوه‌ هه‌ڵـقوڵا.

له‌ سـاڵی 1619 دا سی و هه‌شت نیشته‌جێبووی ئینگلیزی گه‌یشتنه‌ بێركڵی له‌ ڤێرجینیا. سه‌رۆك بوش به‌سه‌رهاتی ئه‌و ڕۆژه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌ و ده‌ڵێت له‌ كۆتایی گه‌شتێـكی ئاوی درێژخایه‌ندا چاویان به‌و فه‌رمانه‌ی كه‌ له‌ به‌ریتانیا پـێـیاندرابوو خشـانده‌وه‌ و ده‌ڵێت:

" ئه‌و ڕۆژه‌ی كه‌شتیـیه‌كه‌مان ده‌گاته‌ جێ ئه‌و ڕۆژه‌ ده‌بێت سـاڵانه‌ و هه‌روه‌ها بۆ هه‌تاهه‌تایه‌ به‌ ڕۆژێـكی پـیرۆزی سـوپاسگوزاری په‌روه‌ردگار درێژه‌ی پـێـبدرێت. له‌گه‌ڵ بیسـتنی ئه‌م فه‌رمانه‌ پـیاوه‌كان چۆكیان دایا و دوعا و نزایان ده‌كرد. به‌م جۆره‌ی پـیشـاندانی باوه‌ڕ له‌ لایه‌ن نیشـته‌جێبووانی ئینگلیزی یه‌كه‌مین جه‌ژنی سـوپاسـگوزاریـیان له‌ نێو جیهانی نوێدا سـازدا."

له‌ سـاڵی 1621 دا له‌و جێـگایه‌ی كه‌ ئێسـتا ستانی ماسچوسسی ئه‌مریكایه‌ نیشته‌جێبووانی ئه‌وروپایی و هه‌روه‌ها هیندیـیه‌ ڕه‌سه‌نه‌كانی ئه‌مریكایی بۆ ده‌ربڕینی سـوپاسـگوزاری له‌ كۆكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می زۆری كشـتوكاڵی پـێـكه‌وه‌ خڕبوونه‌وه‌. له‌ سـاڵی 1789 دا جۆرج واشـنتۆنی یه‌كه‌م سه‌رۆكی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا جاڕنامه‌ی سـوپاسـگوزاری ڕاگه‌یاند بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك خۆی ده‌ڵێت" ڕه‌فتاری ئاشـتیـیانه‌ و ژیرانه‌ كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ئێمه‌ توانیومانه‌ ده‌ستوره‌كانی حكومه‌ت دابڕێژین ئه‌مه‌ش له‌ پـێناو بێ وه‌یی و ئاسـووده‌یـیماندا... هه‌روه‌ها له‌ پـێناو ئازادی سڤیل و ئاینی كه‌ ئێمه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ئاسووده‌ین."

به‌ده‌سـتهێنانی ئه‌م ئازادیـیه‌ به‌بێ قوربانی نه‌بووه‌. هه‌ر له‌ جه‌نگی شـۆڕشـگێڕی سـاڵی 1775 بۆ جه‌نگی ناوخۆی سـاڵی 1861 و هه‌روه‌ها دوو جه‌نگی جیهانی له‌ سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا زۆرینه‌ی ئه‌مریكایـیه‌كان له‌ پـێناو پاراسـتنی ئازادی له‌ ئه‌مریكادا و هه‌روه‌ها له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا قوربانیـیان دا. ئه‌مسـاڵیش به‌ هه‌مان شـێوه‌یه‌. سه‌رۆك بوش گوتی له‌ ماوه‌ی چوار سه‌ده‌دا له‌و ده‌مه‌وه‌ی نوێژ و نزای سـوپاسـگوزاری له‌ بێركڵی له‌ ڤێرجینیا پـێشـكه‌ش به‌ یه‌زدان كرا، له‌و ده‌مه‌وه‌ وڵاته‌كه‌مان له‌ زۆر لایه‌نه‌وه‌ گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه‌... به‌ڵام هێشـتا سه‌رچاوه‌كانی خۆشـگوزاریمان هه‌روه‌ك خۆیانن. ئێمه‌ سـوپاس و پـێزانینمان پـێشـكه‌ش به‌ خاوه‌نی بیرۆكه‌ی ژیان ده‌كه‌ین ئه‌وه‌ی ڕێـگه‌یه‌كی سه‌لامه‌تی بۆ ئه‌مریكا پـیشـانی باوباپـیرانمانی دا، ئه‌وه‌ی خه‌ڵاتی ئازادی ده‌داته‌ پـیاوان و ژنان و منداڵانی سه‌ر ڕووی ئه‌م زه‌ویـیه‌، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سه‌ی ڕۆژانه‌ چاودێری وڵاته‌كه‌مان ده‌كات.

XS
SM
MD
LG