Accessibility links

بۆ یه‌كه‌م جار له‌ زانكۆی جۆرج مه‌یسن ئاهه‌نگێـكی كلتوری كوردی سـازده‌كرێت


سه‌ره‌تای ئه‌مسـاڵ به‌ ده‌ستپـێشخه‌ری ئه‌حمه‌د بارزانی و هاوكاری هاوڕێـكانی ڕێـكخراوی قوتابیان و خوێندكارانی كوردسـتان له‌ زانكۆی جۆرج مه‌یسن George_Mason_University له‌ ستانی ڤێرجینیا دامه‌زرا.

ئه‌م ڕێـكخراوه‌ پـێش چه‌ند ڕۆژێـك هه‌سـتا به‌ ڕێـكخستنی ئاهه‌نگێـكی كلتوری كوردی له‌و زانكۆیه‌، كه‌ بۆ یه‌كه‌م جاره‌ ئاهه‌نگێـكی ئه‌وها له‌وێ سـازبكرێت.

هاوكارمان جانی دیلان ئاماده‌ی ئاهه‌نگه‌كه‌ بوو و ڕاپـۆرتێـكی له‌سه‌ر ئاماده‌كردووه‌، وه‌ ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 7 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG