Accessibility links

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌غدا ڕه‌تده‌كاته‌وه‌


كاربه‌ده‌سـتانی كوردی عێراقی هه‌وڵدانه‌كانی حكومه‌تی ناوه‌ندی له‌ به‌غدا بۆ ڕاگرتنیان له‌ مۆركردنی كۆنتراكته‌كان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا نه‌وته‌كانی بێـگانه‌دا ڕه‌تكردۆته‌وه‌.

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕۆژی چوراشه‌ممه‌ وتی به‌پـێی ده‌ستوری عێراقی ئه‌وان مافیان هه‌یه‌ له‌ سه‌وداكردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی بێـگانه‌دا بۆ ده‌رهێنانی گاز و نه‌وت.

حكومه‌تی ناوه‌ندی به‌غدا سووره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و جۆره‌ سه‌ودایانه‌ ده‌بێت ڕابوه‌ستێت تاكو په‌رله‌مان یاسای نیشتیمانی په‌سه‌ند ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار بدات چۆن داهاتی گاز و نه‌وت له‌ نێوان ناوچه‌كانی عێراقدا دابه‌ش بكرێن.

وه‌زیری نه‌وتی عێراق حسێن شه‌هرسـتانی له‌ هه‌فته‌ی ڕابردوو وتی ئه‌و كۆمپانیا بیانیـیانه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی كوردی عێراقیدا كارده‌كه‌ن له‌وانه‌یه‌ ڕێـگه‌یان پـێـنه‌درێت له‌ شـوێنه‌كانی تری عێراقدا كۆنتراكتیان پـێبده‌ن.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كوردی عێراق ده‌ڵێن ئه‌وان له‌ هه‌ڕه‌شـه‌كانی شـه‌هرسـتانی ناترسن. ئه‌وان له‌م هه‌فتانه‌ی دوایـیه‌دا چه‌ندین كۆنتراكتیان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی نه‌وتی بێـگانه‌دا مۆركردووه‌.

XS
SM
MD
LG