میسر و توركیا ده‌ڵێن وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌یان له كۆنفرانسی ئاشتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ئاماده ده‌بن كه بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو له شـاری ئهناپـڵسی نزیـك واشـنتۆنی پایته‌خت
بـبه‌سترێت.
هه‌ردوو وڵات یه‌كه‌مین وڵاتانی موسـڵمانن پـشتڕاستی بهشـداریكردنیان له كۆنفرانسی به پاڵپـشتی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ن. وڵاتانی تری عه‌ره‌ب واچاوه‌ڕوان ده‌كرێت له كۆبوونه‌وه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بیدا كه له قاهیره به‌ڕێوه‌ده‌چێت بڕیار بده‌ن.
كۆشـكی سـپـی ده‌ڵێت سه‌رۆك بوش ڕۆژی چوارشه‌ممه بۆ مشتومڕكردن سه‌باره‌ت به كۆنفرانسه‌كه ته‌له‌فونی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی میسری حوسنی موباره‌ك و سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیل ئێهود ئۆڵمه‌رت و سه‌رۆكی فه‌له‌سـتینی مه‌حمود عه‌باس كردووه.
شـایانی باسه وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا نزیكه‌ی 50 وڵات و ڕێـكخراوی بۆ ئه‌و كۆنفرانسه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه بانگهێشت كردووه، له‌وانه چه‌ند وڵاتێـكی عه‌ره‌بی كه دانیان به بوونی ئیسرائیل‌دا نه‌ناوه -- وه‌كو عه‌ره‌بستانی سعودی و عێراق و سوریا.
بڕیاره هه‌ردوو به‌ڕێزان ئۆڵمه‌رت و عه‌باس ئاماده‌ی كۆنفرانسه‌كه ببن.
هه‌ر ڕۆژی چوارشه‌ممه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆنده‌لیزا ڕایس گوتی ئه‌و له‌و بڕوایه‌دایه كۆنفرانسه‌كه سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت ئه‌گه‌ر هاتوو دانوسـتاندن سه‌باره‌ت به دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێـكی فه‌ڵه‌ستینی له نێوان ئیسرائیلی و فه‌له‌سـتینیـیه‌كاندا ده‌ستیپـێـكرد. گوتیشی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هیواداره ڕێـكـكه‌وتنێـكی ئاشتی نێوان هه‌موو لایه‌نه‌كاندا بێته كایه‌وه پـێش ئه‌وه‌ی سه‌رۆك بوش له سه‌ره‌تای 2009 دا پـۆسته‌كه‌ی به‌جێبهێڵێت.
سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته په‌یامنێری به‌شی ئینگلیزی ده‌نگی ئه‌مریكا ده‌یڤد گاڵوست له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕاپـۆرتێـكی ئاماده‌كردووه و هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.