كاربه‌ده‌ستانی ئاسایشی عێراق ده‌ڵێن به لایه‌نی كه‌م 6 كه‌س كوژراون و چه‌ند كه‌س
برینداربوونه له هێرشـێـكی خۆكوژی ئۆتۆمبیل ته‌قاندنه‌وه له به‌رده‌م بـینایه‌كی دادگایه‌ك له ڕومادی پایته‌ختی سـتانی ئه‌لئه‌نبار له ڕۆژئاوای وڵات.
پـۆلیس ده‌ڵێت پاسه‌وانانی دادگا ته‌قه‌یان له بۆمب هه‌ڵـگره‌كه كردبوو، به‌ڵام ئه‌و توانیبووی خۆی بگه‌یه‌نێته شوێنی پاركی بیناكه و خۆی ته‌قاندبۆوه.
ژماره‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلی بۆمبكراو و هێرشی دیكه زۆر له ستانی ئه‌نبار كه‌مبوونه‌ته‌وه، پاش ئه‌وه‌ی شـێخه‌كانی عه‌شـیره‌ته‌كانی عه‌ره‌بان خۆیان گه‌یانده له‌شـكری وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ وه‌ده‌رنانی تێرۆریسـتانی ئه‌لقاعیده له عێراق.
له لایه‌كی دیكه‌وه وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌ریتانیا ڕۆژی چوارشه‌ممه دانی پـیانا كه 2 سه‌ربازی به‌ریتانیایی كوژراون و 12 ی دیكه‌ش برینداربوون كاتێـك هه‌لیكۆپـته‌ره‌كه‌یان سێشه‌ممه له نزیـك به‌غدا كه‌وتبووه خوارێ.