Accessibility links

سـامی ئه‌تروشی ده‌ڵێت هه‌ڕه‌شه‌كانی حسێن شه‌هرسـتانی زیاتر بۆ ڕاگه‌یاندنه‌


پاش ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ چه‌ند كۆمپانیایه‌كی بیانی بۆ ده‌رهێنانی نه‌وت مۆركرد، كێشه‌ له‌ نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردسـتان و چه‌ند كاربه‌ده‌سـتێـكی حكومه‌تی ناوه‌ندی له‌ به‌غدا دروسـتبووه‌، ئه‌ویش به‌هۆی لـێـكدانه‌وه‌ی جیاجیا بۆ چه‌ند به‌ندێـكی ده‌ستوری عێراق و نه‌بوونی یاسایه‌كی عێراقی تایبه‌ت به‌ نه‌وت.

سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌ی و هه‌روه‌ها به‌ندی 140 ی ده‌ستوری عێراق هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ سـامی ئه‌تروشی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق سـازكردووه‌.

ده‌رباره‌ی هه‌ڕه‌شـه‌كانی وه‌زیری نه‌وتی عێراق حسێن شه‌هرستانی له‌و كۆمپانیا بـیانیـیانه‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردسـتاندا گرێبه‌سـتیان بۆ ده‌رهێنانی نه‌وت مۆركردووه‌ سـامی ئه‌تروشی ده‌ڵێت من وا ده‌زانم ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌ وه‌كو هه‌موو هه‌ڕه‌شـه‌كانی دیكه‌ی سـیاسیـیه‌ و زیاتر بۆ ڕاگه‌یاندنه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 7 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG