Accessibility links

ئه‌مریكا ڕازی ده‌بێت له‌ سه‌ر سـازدانی وتووێـژی نوێ له‌گه‌ڵ ئێران بۆ باشكردنی باری ئاسایشی عێراق


له‌ پـێناو باشـكردنی باری ئاسایشی له‌ عێراق حكومه‌تی ئه‌مریكا ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر سـازدانی گه‌ڕێـكی نوێی وتووێـژكردن له‌گه‌ڵ ئێراندا ده‌ربڕی.

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ده‌مڕاستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا شـان مه‌كـكۆرمه‌ك پـشتڕاستی كرده‌وه‌ كه‌وا واشـنتۆن بۆ سـازدانی وتووێـژ په‌یوه‌ندی به‌ ئێرانه‌وه‌ كردووه‌.

پـێشتر هه‌ر ڕۆژی سێشه‌ممه‌، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران مه‌نوچه‌هر موتـته‌كی گوتی ئێران قایل بووه‌ به‌ سـازدانی گه‌ڕێـكی نوێی وتووێـژ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌وشی ئاسایشی عێراق.

حكومه‌تی ئه‌مریكا له‌ ڕێی باڵـیۆزخانه‌ی سویسراوه‌ له‌ تاران داوای سـازدانی ئه‌و وتووێـژانه‌ی كردووه‌. شـایانی باسه‌ به‌هۆی نه‌بوونی هیچ نوێنه‌رایه‌تیـیه‌كی دیبلۆماسی ئه‌مریكایی له‌ ئێران باڵـیۆزخانه‌ی سویسـرا كاروباری ئه‌مریكا له‌ ئێران ڕایی ده‌كات.

ئه‌مسـاڵ وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ئێران سێ گه‌ڕی وتووێـژیان سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌وشی عێراق ئه‌نجامداوه‌، به‌وه‌ش كۆتایـیان به‌ 27 سـاڵ له‌ نه‌بوونی په‌یوه‌ندی دیبلۆماسی نێوانیان هێنا. كۆبوونه‌وه‌كان پـێشـكه‌وتنی گه‌وره‌ی نیشـان نه‌داوه‌، وه‌ هه‌ردوولایان وه‌باڵی توندوتیژیـیه‌كانی عێراق ده‌خاته‌ ئه‌ستۆی ئه‌وی تریان.

به‌ڵام له‌م هه‌فتانه‌ی دوایی كاربه‌ده‌سـتانی له‌شـكری ئه‌مریكا ده‌ڵێن پـێده‌چێت ئێران دزه‌كردنی چه‌كی بۆ ناو عێراق سـنوورداركردبێت.

XS
SM
MD
LG