ڕۆژی دووشه‌مممه، ڕێـكـكه‌وتی 19ی یازده، ئنسـتـتیوتی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ ئاشـتی له واشـنتۆنی پایته‌خت كۆڕێـكی له ژێر ناونیشـانی" ڕۆڵی كورد له عێراقی نوێ‌دا" بۆ عومه‌ر فه‌تاح جێـگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردسـتان سـازكرد.
سه‌ره‌تا عومه‌ر فه‌تاح باسی له ئازار و مه‌ینه‌تیـیه‌كانی گه‌لی كوردی كرد له سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام حسێندا و پاشـان باسی له ڕۆڵ و خواستی گه‌لی كوردی كرد له عێراقی نوێ‌دا، هه‌روه‌ها باسی له سـامانی نه‌وتی هه‌رێمی كوردسـتانی كرد و داكۆكی له‌و گرێـبه‌سـتانه كرد كه حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ چه‌ند كۆمپانیایه‌كی ده‌رهێنانی نه‌وتدا مۆریـكردوون، پاشـان ده‌رباره‌ی كه‌ركوك و به‌ندی 140 ی ده‌ستوری عێراق دووا، سه‌باره‌ت به وڵاتانی دراوسێ گوتی ئێمه ده‌مانه‌وێت باشترین په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ دراوسـێـكانماندا هه‌بێت و به تایبه‌تی توركیا، هه‌روه‌ها باسی له مه‌سه‌له‌ی په‌كه‌كه كرد و گوتی ئێمه ناهێڵین له دیوی ئێمه‌وه یارمه‌تیـیان پـێـبگات و گوتیشی ئه‌م كێشه‌یه پـێویستی به چاره‌سه‌رێـكی دیبلۆماسی هه‌یه. دواتر وه‌ڵامی پـرسـیاری ئاماده‌بووانی دایه‌وه.
هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح ئاماده‌ی كۆڕه‌كه بوو و ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ئاماده‌كردووه، وه ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 5 خوله‌كه.