له‌و ده‌مه‌ی كارمه‌ندانی به‌هاناچوون و فریاگوزاری له به‌نگلادیش له هه‌وڵ و كۆشـشی خۆگه‌یاندنه ئه‌و ناوچانه‌ی باشوری وڵاتن كه زریانه‌كه زیانێـكی گه‌وره‌ی پـێـگه‌یاندوون
و سه‌رگه‌رمی هه‌وڵی كۆمه‌ك و فریاگوزاری گه‌یاندنه زیندووماوانی كاره‌ساته سـروشـتیـیه‌كه‌ن، هاوكات كارمه‌ندانی فریاگوزاری چاوه‌ڕوانی به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانیانی ئاكامی زریانه‌كه ده‌كه‌ن.
له‌و باره‌یه‌وه ده‌سه‌ڵاتداران له به‌نگلادیش ده‌ڵێن زریانی سـدر جاده و بانه‌كانی تێـكداوه و هێڵه‌كانی وزه‌ی ئه‌لیكتریك و په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونی پـچڕاندووه. ئه‌م كاره‌ش بۆته گرفت و ئاسته‌نگ له به‌رده‌م هه‌وڵه‌كانی فریاگوزاری خۆجێی و هه‌روه‌ها نێونه‌ته‌وه‌یـیشـدا.
كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن زریانه‌كه كه ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه دای له ناوچه‌كه به هه‌ره وێرانكارترین زریان له پـتر له ماوه‌ی 10 سـاڵـدا داده‌نرێت.
ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش حكومه‌تی به‌نگلادیش ڕایگه‌یاند كه‌وا ژماره‌ی زیانه گیانیـیه‌كان گه‌یشتۆته زیاتر له 2400 كه‌س.
كۆمه‌ڵه‌ی مانگی سووری به‌نگلادیش ده‌ڵێت ڕه‌نگه زیانه گیانیـیه‌كان بگاته 10 هه‌زار كه‌س.