Accessibility links

سه‌رۆك بوش و سه‌رۆك وه‌زیری ژاپـۆن سه‌باره‌ت به‌ ئێران و بۆرما و كۆریای باكور وتووێـژ ده‌كه‌ن

  • Scott Stearns

ڕۆژی هه‌ینی سه‌رۆكی ئه‌مریكا جۆرج بوش و سه‌رۆك وه‌زیری ژاپـۆن یاسوو فووكوودا له‌ واشـنتۆن سه‌باره‌ت به‌ چه‌ندین مه‌سه‌له‌ی گرنگ كۆبوونه‌وه‌.

پاش كۆبوونه‌وه‌كه‌ سه‌رۆك بوش و سه‌رۆك وه‌زیر فووكوودا له‌ ڕاگه‌یاندنێـكی هاوبه‌شـدا گوتیان ئه‌وان سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ڕێ له‌ ئێران بگرن چه‌كی ناوه‌كی به‌رهه‌مبهێنێت، گوتیشـیان ئێرانێـكی خاوه‌ن چه‌كی ناوه‌كی هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك ده‌بێت بۆ سه‌ر ئاسایشی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ناوچه‌كانی تر.

داواشـیان له‌ بۆرما كرد زیندانه‌ سـیاسـیـیه‌كان ئازاد بكات و گفتوگۆ له‌ نێوان حكومه‌ته‌ له‌شـكریـیه‌كه‌ی ئه‌و وڵاته‌ و ئۆپـۆزیسـیۆنی دیموكراسیخوازان ئه‌نجام بدرێت.

سه‌باره‌ت به‌ كۆریای باكوریش سه‌رۆك بوش گوتی ده‌بێت تا كۆتایی ئه‌مساڵ پـیۆنگیانگ كاره‌ سه‌ره‌كیـیه‌ ناوه‌كیـیه‌كانی له‌كار بخات و لیسـتێـك به‌ چالاكیـیه‌ ناوه‌كیـیه‌كانی پـێشـكه‌ش بكات. هه‌روه‌ها سه‌رۆك بوش گوتی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌و هاوڵاتیـیانه‌ی ژاپـۆن له‌ یاد ناكات كه‌ له‌ كۆتایی حه‌فتاكان و سه‌ره‌تای هه‌شـتاكاندا له‌ لایه‌ن كۆریای باكوره‌وه‌ ڕفێندران. ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی په‌یوه‌ندیـیه‌كانی نێوان ژاپـۆن و كۆریای باكوری ئاڵۆزكرد.

په‌یامنێری به‌شی ئینگلیزی ده‌نگی ئه‌مریكا سكۆت سـتێرنز له‌ كۆشـكی سـپـیـیه‌وه‌ ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه‌ ناردووه‌ و هاوكارمان به‌ڵـێن سـاڵح وه‌ریگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر زمانی كوردی، وه‌ ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌.

XS
SM
MD
LG