له ده‌سـتوری عێراقدا وا هاتووه ده‌بێت تا كۆتایی ئه‌مسـاڵ بڕیار له‌سه‌ر كه‌ركوك و ناوچه دابڕاوه‌كان بدرێت، به‌پـێی به‌ندی 140 ده‌بێت تا كۆتایی ئه‌مسـاڵی 2007 هه‌ر سێ قۆناغی ئاسایـیـكردنه‌وه، سه‌رژمێریـكردن و ڕیفراندۆمیش بكرێت.
به‌رپـرسـێتی جێبه‌جێـكردنی ئه‌م به‌ندی 140 له ئه‌سـتۆی كێـیه؟ حكومه‌تی نێوه‌ندیـیه له به‌غدا؟ یان ده‌سه‌ڵاتی سـیاسی هه‌رێمی كوردسـتانی عێراقه؟ یان لایه‌نی تری ده‌ره‌كی؟
كه‌ركوك و ناوچه دابڕاوه‌كانی تری كوردنشین هه‌میشه خاڵی ناكۆكی و هۆكاری سه‌ره‌كی سه‌رنه‌گرتن و ڕێـنه‌كه‌وتن بوون له نێوان كورد و حكومه‌ته جیاوازه‌كانی عێراقدا. كه‌وابێت جێی خۆیه‌تی بـپـرسین ئایا جێبه‌جێـكردنی ئه‌و به‌نده دوا ده‌رفه‌ته بۆ كورده‌كانی عێراق؟ ئه‌گه‌ر وایه ده‌شـێت بـشـپـرسین ئه‌م به‌نده‌ی ده‌ستوری عێراق كه نزیكه‌ی 12 ملیۆن عێراقی به ئه‌رێ ده‌نگیان بۆ داوه ده‌كه‌وێته ژێر چ جۆره كاریگه‌ریـیه‌كی ناوخۆیی و هه‌رێمیـیه‌وه.
با له یادیشـمان نه‌چێت گه‌وره كاربه‌ده‌ستێـكی كوردیش ڕه‌خنه‌ی له‌وه گرتبوو و گوته‌یه‌تی ده‌بووایه سه‌ركردایه‌تی سـیاسی كورد چاره‌نووسی كه‌ركوكی به ڕیفراندۆمه‌وه نه‌به‌ستایه‌ته‌وه. ده‌شـڵێت چۆن ده‌شـێت ڕاپـرسی له‌سه‌ر خاكێـك بكه‌یت كه به خاكی خۆتی ده‌زانیت.
ئێستا ته‌نها نزیكه‌ی 45 ڕۆژێـك ماوه بۆ جێبه‌جێـكردنی به‌ندی 140. ئه‌گه‌ر شه‌و ڕۆژ پـێـكه‌وه گرێ بدرێن و پـشووه‌كانیش هه‌ڵـگیرێن و لایه‌نه‌كانی عێراقیش بێ چه‌ندوچوونـكردن به ڕیفراندۆم قایل بوون، ئایا زه‌مینه‌ی ته‌واو بۆ كردنی ئه‌و ڕاپـرسیـیه ده‌ڕه‌خسێت؟
بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح له به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتۆنی ئه‌م هه‌فته‌یه میوانداری ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی كردووه:
قادر عه‌زیز، سـكرتـێری حزبی زه‌حمه‌تكێشـانی كوردسـتان و نوێنه‌ری سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ چاودێریـكردنی جێبه‌جێـكردنی به‌ندی 140 ی ده‌ستوری عێراق.
عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا، پارێزگاری كه‌ركوك.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه. ماوه‌ی به‌رنامه‌كه 74 خوله‌كه.