به‌پـێی ڕاپـۆرته خوجێـیه‌كانی به‌نگلادیش نزیكه‌ی 1100 كه‌س كوژراون به‌هۆی ئه‌و گه‌رده‌لووله به‌هێزه‌ی كه دره‌نگانێـكی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له كه‌ناری باشوری وڵاته‌كه‌ی داوه.
كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ئه‌و فه‌رمانه‌ی كه درابوو بۆ چۆڵكردنی ئه‌و ناوچانه‌ی پـێشـبینی ده‌كرا گه‌رده‌لووله‌كه لێی بدات یارمه‌تی دا له ڕزگاركردنی ژیانی ژماره‌یه‌كی زۆری هاوڵاتیـیان، به‌ڵام هێشتا خه‌ڵـكێـكی زۆر بێ سه‌روشوێنن، وه ڕه‌نگه ژماره‌ی زیانه گیانیـیه‌كان به‌رز بـبـێته‌وه.
كاربه‌ده‌سـتانی كشـتوكاڵی ده‌ڵێن زریانه‌كه زیانێـكی گه‌وره‌ی به مه‌ره‌زه‌كانی برنج و به‌رهه‌مه‌كانی دیكه گه‌یاندووه.
ڕۆژی هه‌ینی و پاش ئه‌وه‌ی هێزی زریانه‌كه كه‌مبۆوه، حكومه‌ته خۆجێــیـیه‌كان و تیمه خۆبه‌خشـه‌كان ده‌سـتیان كرد به گه‌یاندنی خۆراك و ئاوی پاك و داوده‌رمان و پـێداویستی ته‌ندروستی و چادر بۆ لێ قه‌وماوانی ناوچه زیان پـێـكه‌وتووه‌كان.
كه‌شـناسان ده‌ڵێن زریانه‌كه بووه به بارانێـكی كه‌مه‌ره‌یی له‌و ده‌مه‌ی به‌ره‌و باكور به‌نگلادیش جوڵاوه.
كه‌ناره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی هیندستان له زریانه‌كه ڕزگاریان بووه. كاربه‌ده‌سـتان له‌وێ ده‌ڵێن ته‌نها چه‌ند ناوچه‌یه‌ك بارانی به‌هێز لێی داوه به‌ڵام وه‌ك ده‌ڵێن زیانێـكی كه‌می گه‌یاندووه.
شـایانی باسه سـاڵانه چه‌ندین زریانی به‌هێز له به‌نگلادیش ده‌دات و به سه‌دان خه‌ڵـك ده‌كوژرێن.
له سـاڵی 1970 گه‌رده‌لوولێـكی به‌هێز له به‌نگلادیشی دا بووه مایه‌ی كوژرانی نزیكه‌ی 500 هه‌زار كه‌س. گه‌رده‌لوولێـكی دیكه‌ش له 1991 زیاتر له 130 هه‌زار كه‌سی كوشت.