وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ڕۆژی هه‌ینی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕایبگه‌یه‌نێت هیچ دیبلۆماتێـك ناچار ناكات له باڵـیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له عێراق
كاربكات، چونكه ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی خه‌ڵـكی خۆبه‌خشیان هه‌یه تا ئه‌و بۆشـایـیانه پـڕ بكه‌نه‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له مانگی ڕابردوودا هه‌ندێ پـشـێوی تێـكه‌وت به‌هۆی ئه‌وه‌ی 200 بۆ 300 كه‌سی ئاگادار كرده‌وه كه كاندیدی سه‌ره‌كین بۆ پـڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و 48 پـۆسـته‌ی له باڵـیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له عێراق هه‌ن، ئه‌گه‌ر كه‌س به خۆبه‌خشی نه‌هاته پـێش بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پـۆسـتانه.
سه‌باره‌ت به‌م ئه‌ركه به زۆره ملێـیه سه‌دان دیبلۆماتی ئه‌مریكایی له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌سـتانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له واشـنتۆن كۆبوونه‌وه. یه‌كێـك له دیبلۆماته خاوه‌ن ئه‌زموونه‌كان ئه‌م هه‌نگاوه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی به سه‌پاندنی سـزای مه‌رگ ناوزه‌ندكرد.
هه‌ر ئه‌م كێشـه‌یه‌ش وایكرد كۆنده‌لیزا ڕایس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌وه بهێنێته‌وه یادی دیبلۆماته‌كان كه له‌سه‌ر سـوێندخواردنێـك مۆریان كردووه تا له هه‌ر شـوێنێـكی جیهاندا بێت كاربكه‌ن.