Accessibility links

ئۆپـۆزیسـیۆنی پاكسـتان حكومه‌تی نوێی كاتی وڵاته‌كه‌ی ڕه‌تده‌كاته‌وه‌


بێنه‌زیر بۆتۆ سه‌رۆك وه‌زیری پـێشووی پاكسـتان حكومه‌تی نوێ و كاتی پاكسـتانی ڕه‌تكردۆته‌وه‌ و داوای له‌ لایه‌نه‌كانی ئۆپـۆزیسـیۆنیش كردووه‌ یه‌كگرتوو بن دژی سه‌ركرده‌ی له‌شـكری و سه‌رۆكی پاكسـتان په‌روێز موشـه‌ڕه‌ف.

ده‌سـتبه‌جێ دوابه‌دوای ئازادكردنی له‌و ده‌سـتبه‌سه‌ریـیه‌ی له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌سه‌ری بووه‌ له‌ لاهور خانم بۆتۆ گوتوویه‌تی ئه‌م حكومه‌ته‌ سه‌رپـه‌رشتكاره‌ به‌وه‌ گوناهباركراوه‌ كه‌ دیدی بۆ هه‌ڵـبژاردنه‌ گشـتیـیه‌كان وایه‌ كه‌ ناكرێن، وه‌ گوتوشێتی هه‌ڵـبژاردنێـكی ئازاد و ڕه‌وا ناكرێت له‌ ژێر سـایه‌ی یاساكانی باری نائاسایی ئێسـتای وڵاته‌كه‌.

هه‌ر ڕۆژی هه‌ینی بێنه‌زیر بۆتۆ داوای له‌ ژه‌نه‌ڕاڵ په‌روێز موشـه‌ڕه‌ف كرده‌وه‌ ده‌سـت له‌كار بكێشـێته‌وه‌ و گوتوشێتی پارتیـیه‌كه‌ی خۆی ئاماده‌ نیـیه‌ وتووێـژ له‌گه‌ڵ وه‌ك ده‌ڵێت دیكتاتۆردا بكات.

هاوكاتیش جۆن نێـگرۆپـۆنتێ جێـگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گه‌یشـتۆته‌ پاكسـتان بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ ژه‌نه‌ڕاڵ موشـه‌ڕه‌ف‌دا. به‌رده‌وام وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا داوای له‌ په‌روێز موشـه‌ڕه‌ف كردووه‌ یاسای باری نائاسایی هه‌ڵـبگرێت و وه‌ك سه‌ركرده‌ی له‌شـكری ده‌ست له‌كار بكێشـێته‌وه‌ و كاریش به‌ ده‌سـتوری وڵاته‌كه‌ بكاته‌وه‌.

XS
SM
MD
LG