Accessibility links

دادوه‌ر ڕزگار ئه‌مین سه‌باره‌ت به‌ جێبه‌جێـنه‌كردنی حوكمی له‌سـێداره‌دانی عه‌لی كیمیاوی ده‌دوێت


ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ڕێـكـكه‌وتی 24 ی مانگی شه‌شی 2007 دادگای باڵای عێراق حوكمی خۆی به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپـرسانی سه‌ره‌كی له‌ تاوانه‌كانی ئه‌نفالدا دا. سـیان له‌ تاوانكاره‌كان سـزای له‌سـێداره‌دانیان بۆ بڕایه‌وه‌ كه‌ ئه‌مانه‌ن:
عه‌لی حه‌سه‌ن ئه‌لمه‌جید، به‌رپـرسی یه‌كه‌م له‌ جێبه‌جێـكردنی شـاڵاوه‌كانی ئه‌نفال.
سوڵتان هاشم ئه‌حمه‌د ئه‌لطائی، وه‌زیری به‌رگری عێراق له‌ سه‌رده‌می ئه‌نفال.
حسێن ڕه‌شید محه‌مه‌د ئه‌لتكریتی، جێـگری سه‌رۆك ئه‌ركانی‌ له‌شـكری عێراق له‌ سه‌رده‌می ئه‌نفال.

پاشـان له‌ مانگی نۆدا دادگایه‌كی پـیاداچوونه‌وه‌ی عێراقی حوكمی له‌سـێداره‌دانه‌كه‌ی ئه‌و سێ تاوانكاره‌ی په‌سه‌ندكرد و بڕیاری دا له‌ ماوه‌ی 30 ڕۆژدا سـزاكه‌یان به‌سه‌ردا جێبه‌جێبكرێت.

30 ڕۆژه‌كه‌ تێـپه‌ڕ بوو و له‌سێداره‌ نه‌دران به‌هۆی بڕیارێـكی حكومه‌تی عێراق كه‌ تیایدا فه‌رمانی دا سـزای له‌سـێداره‌دانه‌كان بۆ دوای مانگی ڕه‌مه‌زان دوابخرێن.

چه‌ندین هه‌فته‌ به‌سه‌ر ڕه‌مه‌زان و جه‌ژنه‌كه‌شی تێپـه‌ڕبوو و ئه‌و گه‌وره‌ تاوانكارانه‌ له‌سـێداره‌ نه‌دران.

ئێسـتا كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مریكا ئاماده‌نین ئه‌و سێ تاوانكاره‌ بده‌نه‌وه‌ ده‌سـتی حكومه‌ته‌كه‌ی نوری ئه‌لمالیكی به‌هۆی ناكۆكی نێوان كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی له‌سه‌ر ئه‌رێ و نه‌رێی له‌سێداره‌دانی ئه‌و تاوانكارانه‌ی كه‌ به‌رپـرسن له‌ كوشتن و بێ سه‌روشوێنكردنی ده‌یان هه‌زار كه‌سی كورد و وێرانكردنی سه‌دان گوند و لادێی كوردسـتان.
سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه‌ هاوكارمان حه‌یده‌ر كه‌ریم گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ دادوه‌ر ڕزگار محه‌مه‌د ئه‌مین سـازكردووه‌.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 7 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG