سه‌رۆكی پاكسـتان په‌روێز موشه‌ڕه‌ف پـلانه‌كانی خۆی ته‌واوكرد بۆ دانانی حكومه‌تێـك بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری وڵاته‌كه و هه‌روه‌ها بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی هه‌ڵـبژاردنه
په‌رله‌مانیـیه‌كانی كه پـێشبینی ده‌كرێت له مانگی یه‌كدا و له‌ژێر باری ته‌نگه‌تاویدا ئه‌نجام بدرێت.
ژه‌نه‌ڕاڵ موشـه‌ڕه‌ف ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه گه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تیـیه‌كه‌ی كۆتایی پێ دێت، محه‌مه‌د میان سومرۆی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سیناتی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرێـكی كاتی ده‌سـتنیشـانكرد.
شه‌وكه‌ت عه‌زیز دره‌نگانێـكی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه و چه‌ند كاژێرێـك پـێش ته‌واوبوونی واده‌ی ده‌سه‌ڵاتی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیر، وتارێـكی له دواهه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌یدا پـێشـكه‌شكرد.
بڕیاره ڕۆژی هه‌ێنی محه‌مه‌د میان سومرۆ سوێندی یاسایی بخوات و یارمتی بدات له‌و هه‌ڵـبژاردنه په‌رله‌مانیـیانه‌ی كه سه‌رۆك په‌روێز موشه‌ڕه‌ف په‌یمانی داوه تا 9 ی مانگی یه‌ك ئه‌نجام بدرێت.
ڕێبه‌رانی ئۆپـۆزیسـیـۆن ئه‌و به‌ڵێنه‌ی موشه‌ڕه‌فیان فه‌رامۆش كرد، وه ده‌ڵێن ناكرێت له ژێر باری ته‌نگه‌تاویدا هه‌ڵـبژاردنێـكی ڕه‌وا و ئازاد ئه‌نجام بدرێت.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه په‌یامنێری به‌شی ئینگلیزی ده‌نگی ئه‌مریكا باری نیوهاوس له ئیسلام ئاباده‌وه ڕاپـۆرتێـكی ناردووه و هاوكارمان خه‌ڵه‌ف زێباری وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی، وه ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.