Accessibility links

پـۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت 2 كه‌سی سڤیل به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ نزیـك ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا ده‌كوژرێن


كاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی عێراقی ده‌ڵێن 2 هاوڵاتی سڤیل به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـكی كه‌نار ڕێـگا نزیـك به‌ ماشـێـنێـكی پاسه‌وانی له‌شـكری ئه‌مریكا له‌ ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا كوژراون.

ئێدمـڕاڵ گریگۆری سـمث فه‌رمانده‌یه‌كی له‌شـكری وڵاته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت هه‌روه‌ها زیانی له‌شـكریش ‌ له‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا هه‌بووه.

هه‌روه‌ها پـۆلیس ده‌ڵێت هه‌ر ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ش ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراو له‌ باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا یه‌ك هاوڵاتی سـڤیلی كوشـتووه‌ و به‌ لایه‌نی كه‌م 6 كه‌سی تریشی برینداركردووه‌.

له‌ ده‌نگوباسه‌كانی تردا، گروپـێـكی به‌هێزی موسـڵمانی سوننه‌كان ده‌ڵێن هێزه‌كانی ئاسایشی عێراقی ده‌سـتیان به‌سه‌ر باره‌گای كۆمه‌ڵه‌كه‌یاندا له‌ به‌غدا گرتووه‌. كۆمه‌ڵه‌ی زانایانی موسـڵمان له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌كه‌یان وتوویانه‌ سه‌ربازه‌كان چوونه‌ته‌ ناو مزگه‌وتی ئوم ئه‌لقورا له‌ ناوچه‌ی سـوننه‌كانی به‌غدا و فه‌رمانیان پـێداون مزگه‌وته‌كه‌ چوڵ بكه‌ن.

ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌‌ به‌وه‌ ناسـراوه‌ پـشـتـیوانی له‌ یاخیبووه‌كانی دژ به‌ ئه‌مریكا له‌ عێراق ده‌كات.

له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ له‌شـكری ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند كه‌وا ڕۆژی سێشه‌ممه‌ و له‌ چه‌ند ڕووداوێـكی جیادا له‌ باكوری عێراق 3 سه‌ربازی ئه‌مریكایی كوژراون.

له‌شـكر گوتی 2 سه‌رباز كوژراون و 4 ی دیكه‌ برینداربوون كاتێـك بۆمبێـكی سه‌ره‌ڕێ له‌ پارێزگای دیاله‌ پـێـیاندا ته‌قیوه‌ته‌وه‌. سه‌ربازێـكی دیكه‌ش له‌ نزیـك شـاری موسڵ ته‌قه‌ی لێـكراوه‌ و كوژراوه‌.

XS
SM
MD
LG