سه‌رۆك بوش داوای له كۆنگرێـس كرد پاره‌ی زیاتر بۆ هه‌ردوو شه‌ڕی عێراق و ئه‌فغانسـتان دابین بكه‌ن.
ڕۆژی سێشه‌ممه له میانه‌ی وتارێـكدا بۆ ڕێبه‌رانی كارداری له سـتانی ئندیانا سه‌رۆك بوش داوای له كۆنگرێس كرد ئه‌و 50 ملیار دۆلاره‌ی كه بۆ خه‌رچی زیاتری له‌شـكری ئه‌مریكا له عێراق و ئه‌فغانسـتان داوای كردووه پـێش جه‌ژنه‌كانی سه‌ری سـاڵ په‌سه‌ندی بكه‌ن.
له لایه‌كی دیكه‌وه دیموكراته‌كانی ناو كۆنگرێس نیگه‌رانی خۆیان ده‌رده‌بڕن، وه ده‌ڵـێن خه‌رجیـیه‌كانی هه‌ردوو شه‌ڕی عێراق و ئه‌فغانسـتان تێـكڕا به 1.6 ملیار دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت، واته نزیكه‌ی دوو ئه‌وه‌نده‌ی كه تاكو ئێسـتا له لایه‌ن كۆشـكی سـپـیـیه‌وه داواكراوه.
ڕۆژی سێشه‌ممه دیموكراته‌كانی ناو كۆمیته‌ی ئابوری سه‌ر به كۆنگرێس ڕاپـۆرتێـكیان ده‌ركرد و تیایدا وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن پـۆخته‌یه‌كی خه‌رجیـیه شـاراوه‌كانی هه‌ردوو شه‌ڕی عێراق و ئه‌فغانسـتانیان ده‌رخسـتووه.
هه‌ر ڕۆژی سێشه‌ممه ده‌مڕاسـتی كۆشـكی سـپـی دانا پـێرینۆ به ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی گوت ئه‌و ڕاپـۆرته مه‌به‌سـتی سـیاسی له پـشـته‌وه‌یه، وه هه‌وڵێـكه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌های ئه‌و به‌ره‌وپـێشـچوونانه‌ی كه له عێراقدا به‌ده‌ستهاتووه.
سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه په‌یامنێری به‌شی ئینگلیزی ده‌نگی ئه‌مریكا پاوڵا ۆڵفسـن له واشـنتۆنه‌وه ڕاپـۆرتێـكی ئاماده‌كردووه و هاوكارانمان به‌ڵێن سـاڵح و كاوه كرمانج وه‌ریانگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی، وه ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.