Accessibility links

كۆمه‌ڵی كۆمۆنوێـڵث تا 22 ی مانگی یازده‌ مۆڵه‌ت به‌ په‌روێز موشه‌ڕه‌ف ده‌ده‌ن

  • Tom Rivers

وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی كۆمۆنوێـڵثی Commonwealth به‌ریتانیا و هه‌روه‌ها وه‌زیرانی وڵاتانی داگیركاری پـێشـوو ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر سه‌رۆك په‌روێز موشه‌ڕه‌ف تا 22 ی مانگی یازده‌ باری ته‌نگه‌تاوی له‌ وڵاته‌كه‌یدا كۆتایی پێ نه‌هێنێت ئه‌وا ئه‌ندامێـتی پاكسـتان له‌ نێو ڕێـكخراوه‌كه‌یاندا ڕاده‌گرن.

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ پاش كۆبوونه‌وه‌ی 9 ئه‌ندامه‌كه‌ی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆمۆنوێـڵث له‌ له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا، سـكرتێـری گشتی ڕێـكخراوه‌كه‌ دان ماكـكینه‌ن له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا داوای له‌ په‌روێز موشه‌ڕه‌ف كرد كۆتایی به‌ باری ته‌نگه‌تاوی بهێنێت و به‌ ته‌واوی كاركردن به‌ ده‌سـتور بۆ وڵاته‌كه‌ی بگێڕێته‌وه‌ و ڕێز له‌ سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی داد بگرێت و واز له‌ پـۆسـته‌كه‌ی وه‌ك سه‌رۆكی له‌شـكر بهێنێت و ئه‌و كه‌سـانه‌ی له‌ ژێر باری ته‌نگه‌تاویدا ده‌سـتگیركراون ئازاد بكرێن و به‌ربه‌سـته‌كانی به‌رده‌م ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری لابـبرێت و ڕه‌وشێـكی له‌بار و گونجاو بۆ هه‌ڵـبژاردنێـكی ئازاد و ڕه‌وا سـازبكرێت.

په‌یامنێری به‌شی ئینگلیزی ده‌نگی ئه‌مریكا تۆم ڕیڤه‌رس له‌ له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیاوه‌ ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه‌ ناردووه‌ و هاوكارانمان حه‌یده‌ر كه‌ریم و كاوه‌ كرمانج وه‌ریانگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر زمانی كوردی، وه‌ ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌.

XS
SM
MD
LG