له‌شـكری وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ده‌ڵێت هێزه‌كانی ئه‌مریكا و عێراق له شه‌ڕێـكی یه‌ك ڕۆژیدا له باشوری به‌غدا 15 چه‌كداری گومانباری ئه‌لقاعیده‌ی ناو
عێراقیان كوشـتووه.
ڕۆژی سێشه‌ممه له‌شـكری ئه‌مریكا گوتی شه‌ڕه‌كه ڕۆژی دووشه‌ممه له شـاری دیوانیـیه ڕوویدا. ده‌ڵـێن نزیكه‌ی 45 چه‌كداری ئه‌لقاعیده به ماشێن و پـیاده‌وه په‌لاماری خاڵه‌كانی پـشـكنیـنیان داوه كه له لایه‌ن دانیشـتووانی ئه‌و ناوچانه دانراون، كه به‌م دوایـیه ده‌سـتیان به كاركردن له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌مریكادا كردووه.
له‌شـكری وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت پاسه‌وانانی ئاسایشی خۆجێی به یارمه‌تی هێزه‌كانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و عێراق به‌رپه‌رچی هێرشـبه‌ره‌كانیان داوه‌ته‌وه. ده‌شڵێن فڕۆكه‌ی F-16 ی ئه‌مریكایی دوو بۆمبی گه‌وره‌ی له ده‌می شه‌ڕه‌كه‌دا هه‌ڵـداوه‌ته ناوچه‌كه.
شـایانی باسه له‌شـكری وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به هه‌زاران عێراقی وه‌رگرتووه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی خاڵه‌كانی پـشـكنین و پاسه‌وانیكردنی ژێرخانی وڵاته‌كه له به‌غدا و ده‌وروبه‌ری. فه‌رمانده‌كانی له‌شـكری ئه‌مریكا ده‌ڵێن پاسه‌وانانی خۆجێی له‌م مانگانه‌ی دوایی یارمه‌تیـیان له كه‌مبوونه‌وه‌ی توندوتیژیـیه‌كان داوه.
له هه‌واڵه سـیاسـیـیه‌كانیش، به‌ها ئه‌لئه‌عره‌جی ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراقی سه‌ر به موقته‌دا ئه‌لسه‌رد داوای كردووه په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شـێته‌وه و هه‌ڵـبژاردنی نوێ سـازبكرێت، وه ده‌ڵێت ئه‌مه ڕای خۆیه‌تی و نه‌ك لیسـته‌كه‌ی.