Accessibility links

حازم یوسفی باس له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌رۆكی عێراق له‌ میسر ده‌كات


سه‌رۆكی عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی به‌ سه‌ردانێـكی پـێنج ڕۆژی له‌ قاهیره‌ی پایته‌ختی میسره و ‌له‌وێ چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و كاربه‌ده‌سـتانی باڵای وڵاتانی عه‌ره‌بدا ئه‌نجامداوه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح وتووێژێـكی له‌گه‌ڵ حازم یوسفی، نوێنه‌ری یه‌كێتی نیشـتیمانی كوردسـتان له‌ قاهیره‌ سـازداوه‌.

حازم یوسفی ده‌ڵێت وڵاتانی عه‌ره‌ب هه‌ر هه‌موویان به‌ گشتی داوا ده‌كه‌ن سه‌ر‌وه‌ری عێراق بـپـارێزرێت. هه‌روه‌ها‌ ده‌ڵێن ناكرێت مه‌سه‌له‌ی په‌كه‌كه‌ به‌ ڕێی له‌شـكركێشی چاره‌سه‌ربكرێت و‌ پـێویسته‌ چاره‌سه‌ریـیه‌كی ئاشـتی‌یانه‌ بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ بدۆزرێته‌وه‌.

ده‌توانن گوێـبیـستی ده‌قی وتووێـژه‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌.

XS
SM
MD
LG