پـسپـۆرانی ئاسایشی جیهانی نیگه‌رانن له‌وه‌ی ڕه‌وشی نائارام له پاكسـتان ڕه‌نگه بـبێته هۆی ئه‌وه‌ی چه‌كی ناوه‌كی بكه‌وێته ده‌سـتی ئیسلامیـیه ڕادیكاڵـیـیه‌كان.
له‌و باره‌یه‌وه ژماریه‌كی زۆر له لـێـپـرسـراوانی ئه‌مریكایی ده‌ڵێن له كۆی ئه‌و 9 جبه‌خانه ناوه‌كیـیه ڕاگه‌یه‌ندراو و ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه‌ی هه‌ن، هیچیان به وێنه‌ی جبه‌خانه‌ی ناوه‌كی پاكسـتان واشـنتۆنی نیگه‌ران نه‌كردووه. هه‌ندێـك له ناوچه‌كانی پاكسـتان له لایه‌ن یاخیبووانه‌وه كۆنتڕۆڵ ده‌كرێن.
ئه‌گه‌ر په‌روێز موشـه‌ڕه‌ف كۆنتڕۆڵ به‌سه‌ر حكومه‌ته‌كه‌یدا له‌ده‌ست بدات، وه یان له‌شـكری وڵات ده‌سـتیان بگاته كه‌رسته‌ی پـێـكهاته‌ی ناوه‌كی، وه‌ك نه‌خشه و هه‌ندێ كه‌رسـته‌ی تایبه‌تی وه‌كو یۆرانیۆمی پـیتێنراو، ئه‌وا مه‌ترسی شـیانی دزینی ئه‌و كه‌ره‌ستانه ده‌كرێت.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه جۆن بۆڵتنی باڵـیۆزی پـێشـووی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به ده‌زگای هه‌واڵه‌كانی CNN ی ئه‌مریكایی گوت ڕه‌وشی پاكسـتان زۆر مه‌ترسیداره و هانی لـێـپـرسـراوانی ئه‌مریكایی دا ته‌نها بیر له‌وه نه‌كه‌نه‌وه كه شـێوازی حوكمڕانی پاكسـتان دیموكراتی بێت، به‌ڵكو زیاتر سه‌نگ بخه‌نه سه‌ر سه‌لامه‌تی چه‌كی ناوه‌كی ئه‌و وڵاته و ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بكه‌نه بابه‌تی یه‌كه‌می بایه‌خپـێـدانی كارنامه‌كه‌یان.