Accessibility links

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری فه‌تحدا له‌ غه‌ززه 6 كه‌س ده‌كوژرێن


كارمه‌ندانی ته‌ندروستی فه‌له‌ستینی ده‌ڵێن به‌هۆی شه‌ڕه‌ ته‌قه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریدا به‌ بۆنه‌ی سێهه‌مین سـاڵیادی كۆچی ڕێبه‌ری فه‌له‌سـتینی یاسر عه‌ره‌فات 6 كه‌س كوژراون.

شه‌ڕه‌ ته‌قه‌كه‌ له‌ ده‌مێـكدا هه‌ڵـگیرسـا كه‌ سه‌دان هه‌زار كه‌س له‌ لایه‌نگرانی فه‌تح له‌ ناوه‌ندی شـاری غه‌ززه‌دا خڕبووبوونه‌وه‌ و ئاڵای زه‌ردی فه‌تحیان ده‌شه‌كانده‌وه‌ و وێنه‌كانی عه‌ره‌فاتی دامه‌زرێنه‌ری فه‌تحیان به‌رز ده‌كرده‌وه‌. زیاتر له‌ 85 كه‌سی تریش برینداربوون.

شـایانی باسه‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی گروپـی حه‌ماسی ڕكابه‌ری فه‌تحه‌، ئه‌وه‌ی له‌ مانگی شه‌شه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه‌دا گرتووه‌ پاش شه‌ڕكردنی له‌گه‌ڵ فه‌تح.

فه‌تح وه‌باڵی هه‌ڵـگیرسـاندنی شه‌ڕه‌كه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی خسـته‌ ئه‌ستۆی حه‌ماسه‌وه‌، وه‌ حه‌ماسیش ده‌ڵێت چه‌كداره‌كانی فه‌تح ته‌قه‌یان له‌ پـیاوه‌كانی كردووه‌ و ئه‌وانیش وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه‌.

ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ جه‌ماوه‌ریـیه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ به‌ گه‌وره‌ترین خۆده‌رخسـتنی فه‌تح داده‌نرێت له‌وه‌تای حه‌ماس ده‌ستی به‌سه‌ر غه‌ززه‌دا گرتووه‌ و هێزه‌كانی ئاسایشی مه‌حمود عه‌باسی سه‌رۆكی فه‌له‌سـتینی له‌وێ ده‌ركردووه‌.

XS
SM
MD
LG