پارته‌كانی ئۆپـۆزیسـیۆنی پاكسـتان داوایان له سه‌رۆك په‌روێز موشه‌ڕه‌ف كرد كۆتایی به باری ته‌نگه‌تاوی له وڵاته‌كه‌دا بهێنێت، ده‌شـڵێن هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیـیه‌كان هیچ
مانایه‌كیان نابێت ئه‌گه‌ربێت و له ژێر باری ته‌نگه‌تاویدا سـازبكرێن.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه سه‌رۆك وه‌زیری پـێشووی پاكسـتان بێنه‌زیر بۆتۆ گوتی قانونه‌كانی باری ته‌نگه‌تاوی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵـبژاردن سه‌خت و دژوار ده‌كات. خانم بێنه‌زیر بۆتۆ له شـاری لاهوره، وه له‌وێ به‌رنامه بۆ پـێشـڕه‌ویكردنی ڕێـپـێوانێـكی ناڕه‌زایی داده‌ڕێژێت كه بڕیاره ڕۆژی سێشه‌ممه له دژی باری ته‌نگه‌تاوی به‌ڕێوه‌بچێت.
له ئه‌مریكاش ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له چاوپـێـكه‌وتنێـكی ته‌له‌فیزیۆنیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ABC ئه‌مریكایی خانم كۆنده‌لیزا ڕایس خۆشـحاڵی خۆی ڕاگه‌یاند به‌رامبه‌ر به پـلانه‌كانی ژه‌نه‌ڕاڵ موشه‌ڕه‌ف بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵـبژاردنه په‌رله‌مانیـیه‌كان پـێش 9 ی مانگی یه‌كی سـاڵی داهاتوو، وه وازهێنانی له پـۆسته‌كه‌ی وه‌ك سه‌رۆكی له‌شـكری وڵاته‌كه‌ی.
خانم ڕایس گوتیشی ئه‌و هه‌نگاوانه گرنگن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی پاكسـتان بۆ سه‌ر ڕێـڕه‌وی دیموكراسی، وه هه‌روه‌هاش لابردنی ئه‌و باری ته‌نگه‌تاویـیه‌ش به هه‌مان شێوه گرنگه.