دابونه‌ریتی خواردنه‌وه‌ی چا له ناو كه‌لتوری چینی‌دا بۆ پێنج هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه و هێشتاش له ناو زۆربه‌ی كه‌لتوری ئاسیاوییه‌كان‌دا به گرنگی ماوه‌ته‌وه. لێنانی قۆرییه‌ك چای ته‌واو له ژیانی ڕۆژانه‌ی ئێستا‌دا، له‌وانه‌یه كه‌مێك سه‌خت بێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی لێنانه‌كه‌ی كه‌مێك كاتی پێده‌چێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆربه‌ی نه‌وه‌كانی ئاسیاوییه‌كان هێشتا به‌م دابونه‌ریته‌ی خۆیانه‌وه پابه‌ندن.
له كۆمپانیای چای لامی كی یوێن له هۆنگ كۆنگ، بۆن و به‌رامێكی زۆری چای لێنراو ده‌كرێت. خاوه‌نی ئه‌م كۆمپانیایه، لام كوان یین، بۆ ماوه‌ی زیاتر له 50 ساڵه، سه‌رقاڵی پیشه‌ی فرۆشتن و لێنانی چایه. له ساڵی 1955دا، كۆمپانیای لام كی یوێن له هۆنگ كۆنگ دامه‌زرا و ئێستاش لقێكی له ڤانكوڤه‌ری كه‌نه‌دا كردۆته‌وه.
به‌ڕێز لام ده‌ڵێت ئه‌و كه‌سانه‌ی دێنه دوكانه‌كه‌یی و چا ده‌كڕن له خه‌ڵكانی گه‌نج و پیر تێكه‌ڵن. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت هه‌موویان حه‌ز ده‌كه‌ن به باشترین شێواز فێری لێنانی چا ببن، به‌ڵام ئه‌و جۆرانه‌ی خواستی خواردنه‌وه‌یان ده‌كه‌ن جیاوازن.
لام ده‌شڵێت گه‌نجان به زۆری حه‌ز له چای ڕوون ده‌كه‌ن وه‌ك چای سه‌وز و چای وولۆنگ به‌هۆی ئه‌وه‌ی سوودی ته‌ندروستی‌یان هه‌یه. كه‌سانی به ته‌مه‌نیش كه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆره چا ده‌خۆن، زیاتر حه‌ز به خواردنه‌وه‌ی چای خه‌ست ده‌كه‌ن وه‌ك چای ریده‌ر كه ئه‌میش دیسانه‌وه سوودی ته‌ندروستی هه‌یه به‌ڵام تامه‌كه‌ی تاڵه.
ژوو ژوونغای له سه‌ندیكای چای چینی‌یه‌كان له بێیژینگ ده‌ڵێت ئێستا باوه‌ڕ وایه كه گه‌نجانی ئه‌مڕۆ وه‌ك دایكان و باوكانیان حه‌ز به خواردنه‌وه‌ی چا ناكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه ڕاست نی‌یه چونكه " خواردنه‌وه‌ی چای سه‌وز له نێو گه‌نجا‌ن‌دا زیادی كردووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی زیاتر گرنگی به ته‌ندروستی خۆیان ده‌ده‌ن و چا وه‌ك خواردنه‌وه‌یه‌كی باش بۆ ته‌ندروستی له‌شی مرۆڤ ته‌ماشا ده‌كه‌ن."
له سووده‌كانی خواردنه‌وه‌ی چا، كه‌مكردنه‌وه‌ی نیشانه‌كانی به‌ساڵاچوون و حه‌ساسیه‌ت و نه‌خۆشی‌یه‌كانی ئێسقان و جومگه‌كان. باوه‌ڕیش وایه چا یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕاده‌ی كۆڵسترۆڵ و كێشی له‌شی مرۆڤ له له‌شدا بدات، هه‌روه‌ها یه‌كێكه له‌و خواردنه‌وانه‌ی ڕێگه له تووشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ده‌گرێت.
لام له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ده‌ڵێت چای ووشكه یاخود گه‌ڵای چا زیاترێك له چای كیسه له دوكانه‌كه‌یدا ده‌فرۆشرێت و ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كڕیاران زیاتریک حه‌ز به پرۆسه‌ی لێنانی چاكه ده‌كه‌ن.
لێنانی چا نزیكه‌ی زیاتر له 10 خوله‌كی پێ ده‌چێت و لام ده‌ڵێت زۆربه‌ی گه‌نجان به په‌رۆشه‌وه‌ن بۆ فێربوونی پرۆسه‌ی لێنانی چا و دانانی كوپه‌كان و شتنیان و تێكردنی ئاوی كوڵاو به سه‌ر گه‌ڵا چاكاندا. لام ده‌ڵێت تامكردنی چا خۆی له خۆیدا هونه‌رێكه و له هونه‌ری تامكردنی شه‌رابه‌وه نزیكه.
سه‌رباری زۆربوونی خوارده‌مه‌نی خێرا و سارده‌مه‌نی له نێو گه‌نجانی ئاسیادا، به‌ڵام هێشتا واپێده‌چێت كه هه‌ندێك دابونه‌ریت هه‌روه‌ك خۆی بمێنێته‌وه و به‌ره‌و نه‌مان نه‌چێت. به گشتی لێنانی كوپێك چای ته‌واو له نێو گه‌نجان و پیردا وه‌ك ده‌ستكه‌وتێكی هونه‌ری ته‌ماشا ده‌كرێت و له لای ئاسیاوییه‌كان ئه‌و چاوه‌ڕێكردنه ده‌هێنێت كه بۆ لێنانی پێویسته.