Accessibility links

موسڵمانانی سۆفی و شیعه‌ له‌ ڕۆژئاوای ئێران به‌یه‌كدا ده‌ده‌ن


به‌پـێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له‌ ڕۆژئاوای ئێرانه‌وه‌ هاتووه‌ زیاتر له‌ 250 كه‌س برینداربوون و یان ده‌ستگیركراون له‌ شه‌ڕ و پـێـكدادانێـكدا له‌ نێوان موسڵمانانی سۆفی و شیعه‌ و هه‌روه‌ها هێزه‌كانی ئاسایش له‌ شـاری دێرینی بروجه‌رد.

گه‌واهده‌ران و به‌رپـرسـانی حكومه‌ت ده‌ڵێن شه‌ڕه‌كه‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ ده‌سـتیـپـێـكرد كاتێـك سۆفیـیه‌كان به‌رده‌بارانی مزگه‌وتی ئه‌لنه‌بی شیعه‌كانیان كردووه‌ و هه‌وڵیان داوه‌ به‌ زۆر خۆیانی پـیادابكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌ نزیـك خانه‌قایه‌كیانه‌، وه‌ داوایان كردووه‌ دابخرێت. پاشـان بۆ شه‌وه‌كه‌ی ته‌كێ و خانه‌قای شـاره‌كه‌ كه‌وته‌ به‌ر هێرش و شه‌ڕ و پـێـكدادان به‌ چه‌ك هه‌ڵـگیرسا و بۆ چه‌ند كاژێرێـك به‌رده‌وام بوو.

ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن نزیكه‌ی 80 كه‌س برینداربوون، به‌ڵام ناڵێن چه‌ندی هاوڵاتی سڤیله‌ و یان پـۆلیس و هێزی ئاسایشه‌. هه‌روه‌ها ڕاپـۆرتی جیاجیا هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كێ ئه‌و هێرشـانه‌ی ڕێـكخسـتووه‌.

ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی فارس ده‌ڵێت له‌ هه‌وڵێـكدا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژیـيه‌كان هێزه‌كانی ئاسایش نزیكه‌ی 180 كه‌سـیان ده‌سـتگیركردووه‌. ئه‌سوشێتد پـرێسیش له‌ زاری گه‌واهده‌ران و ڕۆژنامه‌وانی خۆجێـی‌یه‌وه‌ بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌وا هێزه‌كانی به‌سیج و ژماره‌یه‌ك له‌ هێزه‌ تایبه‌ته‌كان په‌لاماری خانه‌قاكه‌یان داوه‌ و سووتاندویانه‌.

XS
SM
MD
LG