په‌روێز موشـه‌ڕه‌فی سه‌رۆكی پاكسـتان ده‌ڵێت پـێویسـته هه‌ڵـبژاردنه په‌رله‌مانیـیه‌كان پـێش 9 ی مانگی یه‌كی سـاڵی داهاتوو ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام ڕۆژێـكی بۆ كۆتایی هێنان
به باری نائاسایی له وڵاته‌كه‌یدا دیاری نه‌كردووه.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ژه‌نه‌ڕاڵ موشه‌ڕه‌ف گوتی ئه‌نجومه‌ی نیشـتیمانی و هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمه‌كان له ڕۆژانی 15 و 20 ی مانگی یازده‌دا هه‌ڵده‌وه‌شـێنرێنه‌وه.
هه‌روه‌ها په‌یمانیشی دا وه‌ك سه‌رۆكێـكی سڤیل سوێندی قانونی بۆ وه‌رگرتنی پـۆستی سه‌رۆكایه‌تی بخوات، وه واز له پـۆسته له‌شـكریـیه‌كه‌ی بهێنێت. به‌ڵام گوتیشی ئه‌و ناتوانێت ئه‌و كاره بكات تا دادگاكان كۆتایی به گوێـگرتنیان بۆ ئه‌و سـكاڵایانه نه‌هێنن كه له دژی هه‌ڵـبژاردنه‌وه‌ی بۆ گه‌ڕێـكی تری سه‌رۆكایه‌تی بۆیان به‌رزكراوه‌ته‌وه.
ژه‌نه‌ڕاڵ موشه‌ڕه‌ف دادگای باڵای هه‌ڵوه‌شـانده‌وه و ئیفتخار چه‌ودری سه‌رۆكی دادوه‌رانی له‌كارخراوی به گه‌نده‌ڵی تاوانبار كرد. دادوه‌رانی كه بۆ دادگای تازه پـێـكهێنراو ده‌سـتنیشـان كران ناچاربوون له‌سه‌ر ده‌سـتوری كاتی سوێند بخۆن، وه به هاوسۆزی ژه‌نه‌ڕاڵ موشـه‌ڕه‌ف داده‌نرێن.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك موشـه‌ڕه‌ف گوتی باری نائاسایی له وڵاته‌كه‌دا ئازادی و ڕه‌وایی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵـبژاردنه‌كان زامن ده‌كات.
شـایانی باسه هه‌زاران له‌و خۆپـیشـانده‌رانه ده‌سـتگیركران كه له دژی باری نائاسایی ناڕه‌زایـیان ده‌رده‌بڕێ، وه زۆربه‌یان بزاڤكارانی پارته سـیاسـیـیه‌كانی ئۆپـۆزیسـیۆنن. پـێشـتر هه‌ر ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ژه‌نه‌ڕاڵ موشـه‌ڕه‌ف ده‌سه‌ڵاتی دایه دادگایه‌كی سه‌ربازی بۆ دادگایـیكردنی خه‌ڵـكانی سڤیل له‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆری تاوان.
هاوكات ڕۆژی یه‌كشه‌ممه سه‌رۆك وه‌زیری پـێشووی پاكسـتان بێنه‌زیر بۆتۆ گه‌یشـته لاهور پـێش دوو ڕۆژ له‌و ڕێـپـێوانه ناڕه‌زایـیه‌ی كه پـلانی بۆ دانراوه ڕۆژی سـێشه‌ممه له‌و شـاره‌وه به‌ره‌و ئیسلام ئابادی پایته‌خت به‌ڕێوه‌بچێت.