Accessibility links

سه‌رۆك بوش و ئه‌نگێـلا مێركڵ سه‌باره‌ت به‌ ئێران له‌ تێـكسـاس وتووێژ ده‌كه‌ن


سه‌رۆك بوش و ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا ئه‌نگێلا مێركڵ ڕێـكـكه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كێشه‌ی ناوه‌كی ئێران پـێویستی به‌ چاره‌سه‌ریـیه‌كی دیبلۆماسی هه‌یه‌.

ڕۆژی شه‌ممه‌ پاش كۆبوونه‌وه‌یان له‌ كێـڵـگه‌كه‌ی سه‌رۆك له‌ كراوفۆردی تێـكسـاس، سه‌رۆك بوش گوتی ڕێی دیبلۆماسی زیاتر كار ده‌كات ئه‌گه‌ر هات و وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ئه‌ڵمانیا و وڵاتانی دیكه‌ پـێـكه‌وه‌ كار بكه‌ن. گوتیشی ده‌بێت ئه‌وان به‌ ئێرانی ڕابگه‌یه‌نن كه‌وا جیهان نایه‌وێت تاران توانای دروسـتكردنی چه‌كی ناوه‌كی هه‌بێت.

شـایانی باسه‌ وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌ توندی فشـار دێنێت بۆ سه‌پاندنی كۆمه‌ڵه‌ سـزایه‌كی نوێ له‌ دژی كۆماری ئیسلامی، له‌سه‌ر جێبه‌جێـنه‌كردنی داواكانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ ڕاگرتنی كاره‌ هه‌سـتیاره‌ ناوه‌كیـیه‌كانی.

خانم ئه‌نگێـلا مێركـڵ گوتی پـێویسته‌ بیر له‌ سـه‌پاندنی سـزای زیاتر به‌ سه‌ر ئێراندا بكرێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر هاتوو ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆم بڵێت تاران هێشـتا به‌ ئه‌ركه‌كانی خۆی هه‌ڵـنه‌سـتاوه‌. هه‌روه‌ها گوتیشی ده‌بێت ئه‌ڵمانیا په‌یوه‌ندیـیه‌ بازرگانیـيه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ ئێراندا كه‌م بكاته‌وه‌.

XS
SM
MD
LG