به‌پـێی پـسپـۆران و شاره‌زایانی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا كورد گه‌وره‌ترین میلله‌ته له جیهان كه خاوه‌نی وڵاتی سه‌ربه‌خۆی خۆیان نین و ژماره‌یان له 35 ملیۆن تێده‌په‌ڕێت كه زۆرتر له نیوه‌یان له به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی توركیادا ده‌ژین.
كێشه‌ی كورد ده‌گه‌ڕێته‌وه ده‌می شه‌ڕی جیهانی یه‌كه‌م و په‌یمانی 1920 ی سیڤه‌ر و پاشـان په‌یمانی لۆزانی سـاڵی 1923. به‌پـێی ئه‌و شـاره‌زایانه هه‌ر له‌و ده‌مه‌وه كورد ده‌ستیكردووه به خه‌باتی ڕامیاری و چه‌كدارانه بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه ڕه‌واكانی، وه تا ئه‌مڕۆش هه‌ر به‌رده‌وامه. شـاره‌زایان ده‌ڵێن له دایـكبووی پارتی كرێـكارانی كوردسـتان و یاخود په‌كه‌كه وه‌كو پـێشه‌نگی خه‌باتی كورد له‌و به‌شه‌ی توركیادا له‌سه‌ر ئه‌نجامی ئه‌و بارودۆخه‌ی كه له توركیادا هاتووه و باری پـشتگوێخراوی كورد و نه‌بوونی مافه بناغه‌یـیه‌كان. له‌سه‌ر ئه‌نجامی نكۆڵیـكردن له هه‌بوونیان وه‌كو میلله‌تێـك له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیاوه، به جۆرێـك زه‌مینه‌یه‌كی گونجاو بۆ له دایكبوونی ڕێـكخراوه‌یه‌كی وه‌كو په‌كه‌كه ڕه‌خسـاندبوو. هه‌ر وه‌كو پارتی دیموكراتی كوردستان كه له كۆماری مه‌هابادی كوردستانه‌وه له شه‌سته‌كانه‌وه به‌ره‌و به‌شه‌كانی تری ئه‌و وڵاتانه‌ی كوردی تیادا ده‌ژین په‌ره‌ی سه‌ندبوو، په‌كه‌كه‌ش به هه‌مان شـێوه له‌وه كه‌ڵك وه‌رگرتن و له كه‌م‌وكوڕی پارت و ڕێـكخراوه‌كانی تری به‌شه‌كانی تر كه و هاوڵاتیانی كوردی تیادا ده‌ژین توانیوێتی په‌ره بسـێنێت و داموده‌زگای خۆی دابمه‌زرێنێت. به‌ڵام به‌پـێی شـاره‌زایان له‌به‌ر ئه‌و ڕێبازه ناڕاسـته كه په‌كه‌كه له‌به‌ری گرتووه نه‌یتوانیوه سه‌ركه‌وتووبێت له ئامانجه‌كانی. ئه‌مڕۆ كێشه‌كه په‌ره‌ی سه‌ندووه و كورد له كوردستانی عێراق توانیوێتی كه‌لاوه‌یه‌ك بۆ خۆی پـێـكبهێنێت كه زۆر له پـسپـۆران ده‌ڵێن بۆته نیگه‌رانی وڵاتانی دراوسێ به تایبه‌تی توركیا. توركیاش حه‌وسه‌ڵه‌ی له‌ده‌ستچووه و له ژێر فشـاری له‌شـكردا نیازی ڕاونانی په‌كه‌كه‌یان هه‌یه له چیاكانی قه‌ندیل، وه به‌م جۆره باری ئاسایشی كوردستانی عێراق تێـكده‌چێت. توركیا له میانه‌ی ڕێـگه‌یه‌كدا گیری خواردووه و نازانێت چۆن كاره‌كه ئه‌نجام بدات. یه‌كێتی ئه‌وروپا وه‌كو یاساوڵ له‌سه‌ریدا ڕاوه‌ستاوه و مه‌رج و به‌ندی به‌سه‌ردا داده‌نێت بۆ وه‌رگرتنی له گڵه‌به‌كه‌یان، وه ئه‌مریكاش نایه‌وێت باری ئاسایشی كوردستان و هه‌روه‌ها عێراقیش تێـكبچێت. وه به‌م مه‌به‌سته سه‌رۆك وه‌زیری توركیا سه‌ردانی ئه‌مریكای كرد بۆ ئه‌وه‌ی فشـار به‌سه‌ر ئه‌مریكا بهێنێت كه ڕێـگای پـێبدات ئه‌و كاره ئه‌نجام بدات.
بۆ به دواچوونی سه‌رئه‌نجامی سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌ردوگان بۆ واشـنتۆن و گرفتی ده‌یان سـاڵه‌ی توركیا له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه، وه شیانی به‌شـداربوونی ڕاسته‌وخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له وتووێـژه‌كاندا له‌گه‌ڵ توركیا و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێـكی ئاشـتیـیانه بۆ گرفته‌كه، هاوكارمان جانی دیلان له میانه‌ی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتۆنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا میوانداری ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی كردووه:
دكتۆر چیا عه‌باس، نووسه‌ر و لـێـكۆڵه‌ره‌وه.
دكتۆر دلاوه‌ر عه‌لائه‌دین، پـرۆفیسۆر له زانكۆی نۆتنگهام له به‌ریتانیا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه. ماوه‌ی به‌رنامه‌كه 44 خوله‌كه.