وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا داوای كردووه به زووترین كات كۆتایی به باری نا ئاسایی له پاكسـتاندا بێت و ده‌سـتگیركراوه‌كان ئازاد بكرێن.
ڕۆژی هه‌ینی ده‌مڕاستی كۆشكی سـپی گۆردن جاندرۆی داوای له هه‌موو لایه‌نه‌كان كرد خۆیان له كاری توندوتیژی دوور بخه‌نه‌وه و پـێـكه‌وه كار بكه‌ن تاكو پاكسـتان بخه‌نه‌وه سه‌ر ڕێبازی دیموكراسی.
هه‌روه‌ها گوتی ئه‌مریكا پـێشـبینی ده‌كات سه‌رۆك په‌روێز موشه‌ڕه‌ف به به‌ڵێـنه‌كانی خۆی پابه‌ندبێت و هه‌ڵبژاردنه‌كان پـێش ناوه‌ڕاستی مانگی دووی داهاتوودا ئه‌نجام بدات.
پـێشـتریش كۆشـكی سـپی داوای له پاكسـتان كرد ڕێـگه به ئازادی جموجۆڵی سه‌رۆك وه‌زیری پـێشـوو بێنه‌زیر بۆتۆ و ڕێبه‌رانی تری سـیاسی بدات.
دواتر خانم بێنه‌زیر بۆتۆ له ده‌ستبه‌سه‌ری ڕزگاری بوو، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی ڕێی لێ گیرا ڕێبه‌رایه‌تی خۆپـیشـاندانێـكی ناڕه‌زایی له دژی ئه‌و بڕیاری باری نائاسیـیه بكات.
هه‌روه‌ها وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا ڕۆبه‌رت گه‌یتس نیگه‌رانی خۆی له به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕه‌وشه‌ی پاكسـتان نیشـان دا، وه گوتی چه‌ندێـك ڕه‌وشی نائارامی له پاكسـتاندا به‌رده‌وامبێت، ئه‌وه‌نده له‌شـكر و هێزه‌كانی ئاسایشـی ئه‌و وڵاته ناتوانن به‌پـێی پـێویست ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌كانی تێرۆریستان بـبنه‌وه.