پـۆلیسی پاكسـتان ڕێی له سه‌رۆك وه‌زیری پـێشـووی پاكسـتان بێنه‌زیر بۆتۆ گرت له‌وه‌ی ماڵه‌كه‌ی خۆی به‌جێبهێڵێت و به‌شـداری له خۆپـیشـاندانێـكی جه‌ماوه‌ری بكات له ڕاوه‌ڵپـندی بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به باری ته‌نگه‌تاوی و ڕاگرتنی كاركردن به
ده‌ستور له وڵاته‌كه‌یدا.
ڕۆژی هه‌ینی خانم بێنه‌زیر بۆتۆ، كه به لایه‌نگرانی چوارده‌وره درابوو، دوو جار هه‌وڵی دا ماڵه‌كه‌ی خۆی له ئیسلام ئاباد به‌جێبهێڵێت، به‌ڵام به‌هۆی به‌ربه‌سته‌كانی پـۆلیس شـكستی هێنا.
پاشـان له به‌رده‌می ماڵه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نگرانی قسه‌ی كرد، وه داوای له ژه‌نه‌ڕاڵ موشه‌ڕه‌ف كرد دیموكراتـیـیه‌ت بۆ وڵاته‌كه بگێڕێته‌وه و له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڵـێنه‌ی خۆی بێت كه ده‌ڵێت بۆ 15 مانگی دوو واز له پـۆسـته‌كه‌ی وه‌ك سه‌رۆكی له‌شـكر ده‌هێنێت.
شـایانی باسه پـۆلیس چوارده‌وری ماڵی خانم بێنه‌زیر بۆتۆی گرتبوو، به بیانوی وه‌ك پـۆلیسه‌كان ده‌یانگووت له‌به‌ر هۆی ئاسایشی.
له ڕاوه‌ڵـپـندیش پـۆلیس دار و گازی فرمێسـك ڕێژی بۆ بڵاوه‌پـێـكردنی سه‌دان كه‌س به‌كارهێنا كه ده‌یانویست له پاركێـك بۆ خۆپـیشـاندانه به‌رنامه بۆ داڕێژراوه‌كه‌ی خانم بێنه‌زیر بۆتۆ خڕبـبنه‌وه.
له شـاری بیشـاوه‌ر له باكوری ڕۆژئاوای پاكسـتان پـۆلیس ده‌ڵێت له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی له به‌رده‌م ماڵی وه‌زیرێـكی حكومه‌ت به لایه‌نی كه‌م 4 كه‌س كوژراون، وه‌زیری كاروباری سـیاسی (ئه‌میر موقام) له ته‌قینه‌كه‌دا زیانی پێ نه‌گه‌یشـتووه.
ئه‌میر موقام گه‌وره به‌رپـرسی پارتی یه‌كێتی ئیسلامی ده‌سه‌ڵاتداره له‌و ناوچه‌یه‌دا و هاوپه‌یمانی سه‌رۆك موشه‌ڕه‌فه.