Accessibility links

تاریق جه‌وهه‌ر سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌حمود ئه‌لمه‌شـهه‌دانی بۆ په‌رله‌مانی كوردسـتان به‌ گرنگ و مێژویی ناوزه‌ند ده‌كات


ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ شـاندێـكی په‌رله‌مانی عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تی مه‌حمود ئه‌لمه‌شـهه‌دانی و به‌ هاوڕێـیه‌تی له‌گه‌ڵ سـكرتێری گشتی یه‌كێتی په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی نوره‌دین بوشكوج به‌شـداریـیان له‌ دانیشـتنێـكی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردسـتاندا كرد.

له‌و باره‌یه‌وه‌ هاوكارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ وتووێـژێـكی له‌گه‌ڵ تاریق جه‌وهه‌ر، ڕاوێـژكاری ڕاگه‌یاندنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردسـتان سـازكردووه‌.

تاریق جه‌وهه‌ر ده‌ڵێت ئه‌م دانیشـتنه‌ به‌ یه‌كێـك له‌ دانیشتنه‌ هه‌ره‌ گرنگ و مێژویـیه‌كان ده‌ژمێردرێت دوابه‌دوای ئه‌و دانیشتنه‌ی كه‌ هه‌فته‌ی پـێشـوو له‌ به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو.

ده‌توانن گوێـبیـستی ده‌قی وتووێـژه‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG