Accessibility links

ئۆپــۆزیسـیۆنی گورجسـتان سازدانی خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی ڕاده‌گرن


ڕابه‌رانی ئۆپـۆزیسـیۆن له‌ گورجسـتان ده‌ڵـێن دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌ت باری ته‌نگه‌تاوی له‌ سه‌رانسه‌ری وڵاتدا بۆ ماوه‌ی 15 ڕۆژ ڕاگه‌یاند و هه‌روه‌ها په‌خشی سه‌رجه‌م هه‌واڵه‌كانی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵـوه‌شـانده‌وه‌، هه‌ر بوویه‌ ڕابه‌رانی ئۆپـۆزیسـیۆن سازدانی خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایـیان ڕاگرتووه‌.

ڕاپـۆرته‌ هه‌واڵیه‌كان له‌ تبلیسی پایته‌خته‌وه‌ ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ وا ڕاده‌گه‌یه‌نن سوپا هاتوچۆی له‌ ناو جه‌رگه‌ی شـاره‌كه‌ قه‌ده‌غه‌كردووه‌ تاوكو ڕه‌وشی ته‌نگه‌تاوی پـیاده‌ بكه‌ن حكومه‌تی گورجسـتان ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ بارودۆخی ته‌نگه‌تاوی ڕاگه‌یاند و ئۆپۆزیسیۆنی وڵاتی به‌ هه‌وڵی سـازدانی كوده‌تا تاوانبار ده‌كات.

ئۆپۆزیسـیۆن به‌ درێژایی 6 ڕۆژ خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایـیان له‌ پایته‌خت له‌ دژی حكومه‌ت ئه‌نجام دا و ناڕه‌زایی ده‌ربڕان داوای ده‌ست له‌كاركێشـانه‌وه‌ی سه‌رۆك میخائیل ساكاشـڤیلی ده‌كه‌ن. له‌ میانه‌ی خۆپـیشـاندانه‌كانی تبلیسی پایته‌ختدا هێزه‌كانی پـۆلیسی دژه‌ ئاژاوه‌ بۆ بڵاوه‌پـێـكردنی خۆپـیشـانده‌ران ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ گازی فرمێسـك ڕێژ و گولله‌ی لاستیكیان له‌ دژی به‌كارهێنا و له‌ ئاكامدا به‌ لایه‌نی كه‌م 500 كه‌س برینداربوون و دواتر تیماركران.

XS
SM
MD
LG