Accessibility links

په‌روێز موشه‌ڕه‌ف ده‌ڵێت هه‌ڵبژاردنه‌كان پـێش 15 ی مانگی دوو ئه‌نجام ده‌درێت

  • Barry Newhouse

سه‌رۆكی پاكسـتان په‌روێز موشه‌ڕه‌ف ڕایگه‌یاند كه‌وا هه‌ڵـبژاردنه‌كانی نیشـتیمانی پـێش 15 ی مانگی دووی سـاڵی داهاتوو ئه‌نجام ده‌درێت، وه‌ به‌ڵـێنیشی داوه‌ واز له‌ پـۆسـته‌كه‌ی وه‌ك سه‌رۆكی له‌شـكر بهێنێت.

له‌و باره‌یه‌وه‌ په‌یامنێری به‌شی ئینگلیزی ده‌نگی ئه‌مریكا، باری نیوهاوس، له‌ ئیسلام ئابادی پایته‌ختی پاكسـتانه‌وه‌ ڕاپـۆرتێـكی ناردووه‌ و هاوكارمان موعته‌به‌ر شـیروانی وه‌ریگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر زمانی كوردی.

هه‌ڵـبژاردنه‌كانی نیشـتیمانی بۆ سه‌ره‌تای مانگی یه‌ك دانرابوون، به‌ڵام به‌ڕێز موشه‌ڕه‌ف لێره‌ به‌ په‌یامنێرانی گوت ده‌كرێت هه‌ڵـبژاردنه‌كان تا مانگێـكیش وه‌پاش بدرێن.

به‌ڕێز موشـه‌ڕه‌ف هه‌روه‌ها گوتی ئه‌و ده‌ست له‌ پـۆسـتی سه‌رۆكایه‌تی له‌شـكریش هه‌ڵـده‌گرێت هه‌ر كاتێـك سـوێندی سه‌رۆكایه‌تی خوارد، هه‌رچه‌نده‌ به‌ دروسـتی نه‌یگوت چ كاتێـك.

دواتر سه‌رۆك وه‌زیری پـێشـوو بێنه‌زیر بۆتۆ داوای كرد كه‌ ئه‌و كاتێـكی دیاركراو بۆ به‌جێهێشـتنی بۆستی له‌شـكری دیار بكات.

حكومه‌تی به‌ڕێز موشـه‌ڕه‌ف له‌ ژێر فشـاری په‌ره‌گرتووی ئه‌مریكا و ڕه‌خنه‌گرانی ناوخۆیه‌ كه‌ ده‌ڵـێن ده‌سه‌ڵاتی ده‌ستور بگه‌ڕێنێته‌وه‌ و باری ته‌نگه‌تاویش هه‌ڵـگرێت.

چه‌ودری شوجات ڕێبه‌ری پارتی سـیاسی به‌ڕێز موشه‌ڕه‌ف ده‌ڵێت ده‌كرێت مۆڵه‌تی په‌رله‌مانی ئێسـتا تا سێ هه‌فته‌ درێژه‌ی پـێـبدرێت كه‌ ده‌توانێت بـبێته‌ مایه‌ی وه‌پاشـدرانی هه‌ڵـبژاردنان.

ئه‌و گوتی هه‌ڵـبژاردنه‌كان به‌ر له‌ مانگی دوو ده‌كرێن.

له‌ هه‌مان ده‌م پارتی به‌ڕێز بۆتۆ به‌نیازه‌ هه‌ینی خۆپـیشـاندانێـكی گه‌وره‌ له‌ ڕاوڵپـندی بكات. پـۆلیس به‌ڵـێنی داوه‌ پـێشی خۆپـیشـاندانه‌كه‌ بگرێت.

XS
SM
MD
LG