پـێنج ئه‌ندامه هه‌میشه‌یـیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و
ئه‌ڵمانیا قایل بوون به سه‌پاندنی كۆمه‌ڵه سـزای دیكه به‌سه‌ر تاران‌دا، له‌سه‌ر پابه‌ند نه‌بوونی به بڕیاره‌كانی پـێشـووی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ڕانه‌گرتنی پـیتاندنی یۆرانیۆم.
له‌و باره‌یه‌وه هاوكارمان موعته‌به‌ر شـیروانی وتووێـژێـكی له‌گه‌ڵ مارك فتزپاتریك سـازكردووه و پاشـان ڕاپـۆرتێـكی له‌سه‌ر ڕۆشـنایی قسه‌كانی ئاماده‌كردووه.
مارك فتزپاتریك Mark_Fitzpatrick ، شـاره‌زایه‌كی بڵاونه‌بوونه‌وه‌ی چه‌كه له ئـنسـتتیوتی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ توێژینه‌وه‌ی سـتراتیژیك بنكه له له‌نده‌ن ناسراو به IISS ، The_International_Institute_For_Strategic_Studies .
ده‌توانن گوێـبیـستی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 5 خوله‌كه.