Accessibility links

ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ده‌ڵێت 3 هه‌زار سه‌نته‌رفیوج به‌ ته‌واوه‌تی بۆ پـیتاندنی یۆرانیۆم كار ده‌كه‌ن


سه‌رۆكی ئێرانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ده‌ڵێت وڵاته‌كه‌ی گه‌یشتۆته‌ ئامانجی سه‌ره‌كی له‌ به‌رنامه‌ی ناوه‌كی به‌ گڕخسـتنی 3 هه‌زار سه‌نته‌رفیوج وه‌ یاخود ده‌زگای جیاكردنه‌وه‌ بۆ زاخكردن وه‌ یاخود پـیتاندنی یۆرانیۆم.

ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌ ڕێپـێوانێـكدا له‌ شـاری بیرجاند له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ئێران دوواوه‌.

ئێران له‌ پـێشـدا ڕایگه‌یاندبوو كه‌ هه‌زاران ده‌زگای جیاكردنه‌وه‌ی ناوه‌كی سه‌ركه‌وتووانه‌ له‌ ده‌زگای ناوه‌كیدا له‌ نه‌تانز دامه‌زراندووه‌.

ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌، یه‌كه‌مین ڕاگه‌یاندنی فه‌رمیـیه‌ كه‌ سه‌نته‌رفیوجه‌كان به‌ باشی كار ده‌كه‌ن.

شـاره‌زایانی ڕۆژئاوا ده‌ڵـێن كاركردنی 3 هه‌زار سه‌نته‌رفیوج به‌ شـێوه‌یه‌كی باش و پـێویست له‌وانه‌یه‌ به‌ ئه‌ندازه‌ی پـێویست یۆرانیۆم زاخ بكات بۆ دروسـتكردنی بۆمبێـكی ئه‌تۆمی له‌ ماوه‌ی سـاڵـێـكدا.

وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و وڵاتانی تری ڕۆژئاوا تاوانباری ئێران ده‌كه‌ن به‌ دروسـتكردنی چه‌كی ناوه‌كی، كه‌ تاوانێـكه‌ ئێران نكوڵی لێـده‌كات.

سه‌رۆك كۆماری فه‌ره‌نسـا نیكۆلای ساركۆزی كه‌ له‌ ڕۆژی سـێشـه‌ممه‌ له‌ واشـنتۆن دوواوه‌ وتی دیدوبۆچوونی هه‌بوونی چه‌كی ناوه‌كی له‌ ده‌سـتی ڕێبه‌رانی ئێسـتای ئێراندا بۆ وڵاته‌كه‌ی جێی په‌سه‌ند نیـیه‌.

XS
SM
MD
LG